Loading surah...
Back to Kurdish Quran
123 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓر ۚ كِتَٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ
(الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه (له‌و پیتانه پێکهاتووه) که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که دانا‌و به ئاگا‌و لێزانه.
أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۚ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ
(گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه) که: جگه له خوا که‌س مه‌په‌رستن، به‌ڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رو مژده‌ده‌رم بۆتان.
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍۢ فَضْلَهُۥ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ كَبِيرٍ
هه‌روه‌ها (خه‌ڵکینه)! داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها پاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئێوه) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که سزای ڕۆژێکی گه‌وره و سه‌خت یه‌خه‌تان پێ بگرێت (که ڕۆژی قیامه‌ته، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له ناوتان ده‌بات).
إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ
گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌خه‌یاڵی خۆیان) به‌وه خۆیان له‌خوای گه‌وره یان له پێغه‌مبه‌ر بشارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک ده‌چنه ناو جێگه‌وه و خۆیان داده‌پۆشن، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
۞ وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّۭ فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ
هیچ زینده‌وه‌رێك نیه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به‌شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ
ئه‌و خوایه زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی زۆر گه‌وره و شکۆمه‌نده) له‌سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه) و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڕاستی ئێوه زیندوو ده‌کرێنه‌وه دوای مردن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌م قسه و باسه هیچ نیه، ته‌نها جادوویه‌کی ئاشکرایه.
وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٍۢ مَّعْدُودَةٍۢ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُۥٓ ۗ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سزادانیان دوا بخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، ئه‌وه بێگومان (به گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی به‌ند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن! ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت که‌سیان لێی ده‌رباز ناکرێت و له‌کۆڵیان نابێته‌وه، ئه‌و سزایه‌ش که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد، ده‌یانگرێته‌وه.
وَلَئِنْ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ ثُمَّ نَزَعْنَٰهَا مِنْهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٌۭ كَفُورٌۭ
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت.
وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌۭ فَخُورٌ
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت).
إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ
جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون و کار‌و و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (له خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئه‌وانه لێ‌خۆش بوون و پاداشتی گه‌وره و فراوانیان بۆ هه‌یه.
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌۢ بَعْضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌۢ بِهِۦ صَدْرُكَ أَن يَقُولُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌ ۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌ
جا له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) واز بهێنیت له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وحی) بۆت ڕه‌وانه‌کراوه و دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت نه‌وه‌کو بڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ری، یان فریشته‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که نه‌هاتووه له‌گه‌ڵیدا، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری، خوا خۆیشی ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (حیسابیان بۆ ده‌کات).
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِعَشْرِ سُوَرٍۢ مِّثْلِهِۦ مُفْتَرَيَٰتٍۢ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، پێیان بڵێ: جا ئێوه‌ش ده سووره‌تی هه‌ڵباستراو وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بهێنن، هه‌ر که‌سیش له خوا گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن، بانگ بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.
فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلْمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ
جا ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هه‌ر به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه و بشزانن جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئیتر ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) ملکه‌چ ده‌بن؟
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَٰلَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ
هه‌ر که‌سێك ته‌نها ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێت. ئه‌وه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه له دنیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێکه‌م ناکرێته‌وه.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُ ۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا۟ فِيهَا وَبَٰطِلٌۭ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه و ئه‌وه‌ی که کردیان له دنیادا پووچه‌ڵ بۆوه و بێ نرخه، هه‌روه‌ها ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد به‌تاڵ و پووچ و بۆشه.
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌۭ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًۭا وَرَحْمَةً ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ مِنَ ٱلْأَحْزَابِ فَٱلنَّارُ مَوْعِدُهُۥ ۚ فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ ۚ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
(ئایه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باس کران) وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌موو شتێکی بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه، (ئه‌میش باوه‌ڕی پێیه‌تی چونکه) پێغه‌مبه‌رێك به‌ڵگه‌نامه‌ی خوا ده‌خوێنێته‌وه و له پێش ئه‌میشه‌وه په‌یامه‌که‌ی مو‌سا (که ته‌وراته) پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بوووه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که ژیر‌و هۆشمه‌دن) باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ئه‌و ده‌سته و کۆمه‌ڵانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م په‌یامه ناکه‌ن، ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیانه، نه‌که‌یت تۆ له‌جۆره گومانێکدا بیت له‌م قورئانه‌و له‌م په‌یامه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ ٱلْأَشْهَٰدُ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ
کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به‌ناوی خواوه هه‌ڵببه‌ستێت (به‌وه‌ی که بڵێ خوا هاوه‌ڵ یان کوڕی هه‌یه) ئه‌وانه نیشانی په‌روه‌ردگاریان ده‌درێن و شایه‌ته‌کانی قیامه‌ت، که فریشته و پێغه‌مبه‌ران و بانگخوازانن ده‌ڵێن: ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن درۆیان کرد به‌ده‌م په‌روه‌ردگاریانه‌وه، ئاگاداربن! نه‌فره‌تی خوا له‌سه‌ر سته‌مکارانه...
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ
ئه‌وانه‌ی به‌نه‌رم و نیانی و له‌سه‌رخۆ به‌رهه‌ڵستی په‌یامی خوا ده‌که‌ن و به‌لاری ده‌یانه‌وێت و ده‌یانه‌وێت به هه‌ڵه‌و ناته‌واوی بیناسێنن به‌خه‌ڵکی و ئه‌وانه به‌رۆژی دوایی بێ بڕوان.
أُو۟لَٰٓئِكَ لَمْ يَكُونُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ۘ يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۚ مَا كَانُوا۟ يَسْتَطِيعُونَ ٱلسَّمْعَ وَمَا كَانُوا۟ يُبْصِرُونَ
ئا ئه‌وانه خۆیان ده‌سته‌وستان نه‌کردووه له زه‌ویداو له ده‌ستی خوا ده‌رچن، بێجگه له خوا هیچ په‌ناو یارمه‌تیده‌رێکیان نیه (که‌س فریایان ناکه‌وێت) و سزایان بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وانه له دنیادا ئه‌وه‌نده ڕقیان له حه‌ق و ڕێگه‌ی خوا بوو، ئه‌وانه نه‌یانده‌توانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن.
Page 1 of 7 (123 ayahs)