Loading surah...
Back to Kurdish Quran
110 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ ٱلْكِتَٰبَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُۥ عِوَجَا ۜ
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م کتێبه که قورئانه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابه‌زاندووه، هیچ که‌م و کووڕی و ناته‌واویه‌کیشی بۆ ڕه‌وا نه‌داوه.
قَيِّمًۭا لِّيُنذِرَ بَأْسًۭا شَدِيدًۭا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًۭا
کردوویه‌تی به‌چاودێری هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده‌و ڕێك و ڕاسته له هه‌موو شتێکدا، بۆ ئه‌وه‌ی یاخیه‌کان له سزایه‌کی سه‌خت بێ‌دار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن خواوه ( له دنیا‌و قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و مژده‌ش بدات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئاماده‌یه.
مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدًۭا
به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه له‌و به‌هه‌شته سازگاره‌دا ده‌مێننه‌وه.
وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بترسێنێت و بێداریان ده‌کاته‌وه، که ده‌یانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه!!
مَّا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍۢ وَلَا لِءَابَآئِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةًۭ تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًۭا
جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باو‌و باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆ‌و گوفتاری نابه‌جێ هیچی تر ناڵێن.
فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٌۭ نَّفْسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَسَفًا
جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌م و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت و له داخ و خه‌فه‌تدا بمریت.
إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى ٱلْأَرْضِ زِينَةًۭ لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا
بێگومان ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا تاقیان بکه‌ینه‌وه کامیان کار‌و کرده‌وه‌ی چاکترو ڕێك و پێك تر ئه‌نجام ده‌دات (نازو نیعمه‌ته‌کان بۆ چاکه به‌کار ده‌هێنێت).
وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًۭا جُرُزًا
بێگومان ئێمه سه‌رئه‌نجام هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌یه ته‌ختی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه گۆڕه‌پانێکی وشك و برنگ و ساف.
أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْكَهْفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُوا۟ مِنْ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا
(به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌پرسێت) ئایا وا دانانێییت که به‌ڕاستی یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات)...
إِذْ أَوَى ٱلْفِتْيَةُ إِلَى ٱلْكَهْفِ فَقَالُوا۟ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةًۭ وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًۭا
کاتێك لاوه‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد، جا وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا.
فَضَرَبْنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمْ فِى ٱلْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًۭا
ئینجا (ئێمه‌ش نزامان گیراکردن) په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا، (تا به‌ئارامی) چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان (به خه‌وتوویی) بمێننه‌وه.
ثُمَّ بَعَثْنَٰهُمْ لِنَعْلَمَ أَىُّ ٱلْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓا۟ أَمَدًۭا
پاشان (دوای ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ) له خه‌و خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌و له نوستن هه‌ستان، تا بزانین کام ده‌سته‌یه‌یان ده‌زانن که چه‌نده خه‌ویان لێکه‌وتووه (ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن ڕۆژێك یان که‌متر، یان ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌نده خه‌وتووین).
نَّحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ ءَامَنُوا۟ بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَٰهُمْ هُدًۭى
ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.
وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا۟ فَقَالُوا۟ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَا۟ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهًۭا ۖ لَّقَدْ قُلْنَآ إِذًۭا شَطَطًا
ئێمه‌ش دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کرد‌و ترسمان تێدا نه‌هێشت (بڕیاریاندا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی بهجێبهێڵن) کاتێك هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌رگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین جگه له‌و، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستی یه لابده‌ین، سوێند به خوا ئه‌وه بێگومان ئێمه له‌و کاته‌دا قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه.
هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمُنَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ ۖ لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَٰنٍۭ بَيِّنٍۢ ۖ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا
ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایانداوه له‌جیاتی خواناسی) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان، جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟!
وَإِذِ ٱعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأْوُۥٓا۟ إِلَى ٱلْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَيُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقًۭا
(هه‌ندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتانداوه خۆتان دووره په‌رێزبگرن له‌م خه‌ڵکه‌و له‌وشتانه که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، ته‌نها خواپه‌رستی بکه‌ن، ده په‌نا به‌رنه ئه‌شکه‌وته‌که، ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان به‌سه‌ردا په‌خش ده‌کاته‌وه‌و هۆکاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین ده‌کات.
۞ وَتَرَى ٱلشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمْ فِى فَجْوَةٍۢ مِّنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ۗ مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيًّۭا مُّرْشِدًۭا
کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.
وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًۭا وَهُمْ رُقُودٌۭ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُم بَٰسِطٌۭ ذِرَاعَيْهِ بِٱلْوَصِيدِ ۚ لَوِ ٱطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًۭا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًۭا
(پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه.
وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَٰهُمْ لِيَتَسَآءَلُوا۟ بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۚ قَالُوا۟ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَٱبْعَثُوٓا۟ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَآ أَزْكَىٰ طَعَامًۭا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍۢ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش که به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێخستن، خه‌به‌رمان کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، هه‌ندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتووین، هه‌ندێکی تریان وتیان: مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان خۆی بزانێت چه‌نده خه‌وتوون، دیاره هه‌ستیان به‌برسێتی کردووه، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کرد‌و وتی: ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریا‌و نه‌رم و نیان و له‌سه‌ر خۆش بێت، با که‌سیش ئاگادار نه‌کات به کار‌و بارتان.
إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِى مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا
چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.
Page 1 of 6 (110 ayahs)