Loading surah...
Back to Kurdish Quran
45 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍۢ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ
سوپاس وستایش بۆ خوایه، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍۢ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ
ئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ
(پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوات پێنه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیایه که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه، به‌ڵام غه‌مت نه‌بێت هه‌ر بۆ لای خوا هه‌موو کارێک ده‌برێته‌وه و ئه‌وانه له ده‌ستی ده‌رناچن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ
ئه‌ی خه‌ڵکینه: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).
إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّۭ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌ
ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوه‌ڕێیانه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌جامداوه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه بۆ بۆیان ئاماده‌یه.
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًۭا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشیرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه و به جوان و چاک ده‌یبینێت؟! (وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپه)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێت هه‌ر که‌س گومڕا بکات ده‌یکات، هه‌ر که‌سێکیش هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خه‌فه‌رتیانه‌وه خۆت مه‌فه‌وتێنه، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَسُقْنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ
خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ
ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توند‌و تیژ بۆتان ئاماده‌یه، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه.
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًۭا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍۢ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ
خوا؛ ئێوه‌ی له خاک دروستکردووه، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ک (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێر‌و مێ)، هیچ مێننه‌یه‌ک ئاوس نابێت و نازێت و سکه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری ئه‌و زاته نه‌بێت، هیچ ته‌مه‌ن درێژێک، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌م نابێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا یاداشت نه‌کرابێت، بێگومان ئه‌و شته له‌سه‌ر خوا ئاسانه.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْبَحْرَانِ هَٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ سَآئِغٌۭ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ ۖ وَمِن كُلٍّۢ تَأْكُلُونَ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا ۖ وَتَرَى ٱلْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
هه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۚ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ
(هه‌ر خوایه که): شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات، ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر‌و مانگی ڕامهێناوه، هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاری کراو له سووڕانه‌وه‌دایه، ئائه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورمانیش نین.
إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍۢ
خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوا) ئاگا‌و زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ
ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، (له هه‌موو کات و شوێنێکدا و بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسه.
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ
ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر سه‌رله‌نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه.
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ
ئه‌مه‌ش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانه و (ئه‌نجامدانی هیچی پێ ناچێت).
وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌۭ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ ۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ
هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گوناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێ‌دار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ
ئاشکرایه که کوێرو چاوساغ وه‌ك یه‌ك نین.
وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ
تاریکیه‌کان و ڕوناکیش چون یه‌ك نین.
Page 1 of 3 (45 ayahs)