Loading surah...
Back to Kurdish Quran
165 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَ ۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، تاریکی و ڕوناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوه‌رانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌په‌روه‌ردگاریان یه‌کێک له دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌نه هاوتای خوا.
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن طِينٍۢ ثُمَّ قَضَىٰٓ أَجَلًۭا ۖ وَأَجَلٌۭ مُّسَمًّى عِندَهُۥ ۖ ثُمَّ أَنتُمْ تَمْتَرُونَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له قوڕێک دروست کردووه له‌وه‌ودوا کاتێکی بڕیاریدا (که خه‌وتنه وه‌ک نیوه مه‌رگێک، به‌شێک له‌ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کان له‌کار ده‌که‌ون بۆ ماوه‌یه‌ک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوه بۆ هه‌موو که‌سێک که کاتی ته‌واو بوونی ته‌مه‌نیه‌تی، (که‌چی پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوه ئینکاری زیندوو بوونه‌وه ده‌که‌ن و هه‌ر له گوماندان!!
وَهُوَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَفِى ٱلْأَرْضِ ۖ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ
ئه‌وه هه‌ر الله یه په‌رستراوه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و نهێنی و ئاشکراتان ده‌زانێت، به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیش که ده‌یکه‌ن ئاگاداره.
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ
(بێ باوه‌ڕان) هیچ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت پشتی تێنه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
فَقَدْ كَذَّبُوا۟ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ ۖ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنۢبَٰٓؤُا۟ مَا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
که‌وابوو بێگومان ئه‌وانه کاتێک ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌یان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنه‌کرد، جا له ئاینده‌دابۆیان دێت و پێیان ده‌گات هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد.
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ مَّكَّنَّٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيْهِم مِّدْرَارًۭا وَجَعَلْنَا ٱلْأَنْهَٰرَ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ
ئایا نه‌یانبینیووه و نه‌یانزانیووه (به‌هۆی شوێنه‌واره‌وه) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارمان کردبوون له زه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه و بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم)، چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا، به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه.
وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَٰبًۭا فِى قِرْطَاسٍۢ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ
خۆ ئه‌گه‌ر نووسراوێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه، ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت: ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).
وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌۭ ۖ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًۭا لَّقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ
هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زییایه و به‌چاوی خۆمان بمانبینیایه! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بکه‌ن.
وَلَوْ جَعَلْنَٰهُ مَلَكًۭا لَّجَعَلْنَٰهُ رَجُلًۭا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بکردایه به فرستاده، ئه‌وه له شێوه‌ی پیاوێکدا ده‌ماننارد و هه‌مان گومان که ئێستا هه‌یانه بۆیان دروست ده‌بوو.
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێت) سوێندبێت به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ، سهرنجام ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو، گاڵته‌یان پێده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و نغرۆی کردن (خوا تۆڵه‌ی لێسه‌ندن).
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ ٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ
پێیان بڵێ: بڕۆن بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و پاشان ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، بزانن سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی چۆن بووه (چیمان به‌سه‌رهێنان).
قُل لِّمَن مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قُل لِّلَّهِ ۚ كَتَبَ عَلَىٰ نَفْسِهِ ٱلرَّحْمَةَ ۚ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
(لێیان بپرسه ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هی کێ یه؟ (هه‌ر خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه و) بڵێ: هه‌ر هی خوایه، که ڕه‌حم و میهره‌بانی له‌سه‌ر خۆی فه‌رز کردووه، سوێند بێت به‌خوا به‌ره‌و ڕۆژی قیامه‌ت که هیچ شکوگومانی تیادا نیه کۆتان ده‌کاته‌وه، (هه‌رچه‌نده) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بیریان له قیامه‌ت نه‌کرده‌وه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
۞ وَلَهُۥ مَا سَكَنَ فِى ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
هه‌رچی ک‌ش و مات بووه له شه‌ودا و ده‌جوڵێت له ڕۆژدا هه‌ر هی خوایه، بێگومان ئه‌و په‌روه‌ردگاره خوایه‌کی بیسه‌رو زانایه.
قُلْ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّۭا فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ۗ قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
هه‌روها پێیان بڵێ: ئایا (به‌عه‌قڵ و ژیریی ئێوه ڕه‌وایه) که جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه پشت و په‌نای خۆم؟ که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و هه‌ر ئه‌ویش ڕۆزی به‌خشه و بێ نیازه له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌ک، دووباره بڵێ: من به‌ڕاستی فه‌رمانم پێدراوه یه‌که‌م که‌س بم که ته‌سلیمی ئه‌و زاته ببم و موسوڵمان بم و (من پێت ڕاده‌گه‌یه‌نم) که: هه‌رگیز نه‌که‌یت له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران بیت.
قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ
(هه‌روه‌ها ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی من زۆر له سزای ڕۆژێکی گه‌وره ده‌ترسم که سزای ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌گه‌ر یاخی بم له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.
مَّن يُصْرَفْ عَنْهُ يَوْمَئِذٍۢ فَقَدْ رَحِمَهُۥ ۚ وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْمُبِينُ
ئه‌وه‌ی له‌و سزایه ده‌رباز بکرێت له‌و ڕۆژه‌دا، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر دیاره که خوا ڕه‌حمی پێکردووه و شایسته‌ی میهره‌بانی ئه‌و بووه، ئه‌و ده‌رباز بوونه سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه.
وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يَمْسَسْكَ بِخَيْرٍۢ فَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ
(دڵنیابه له‌وه‌ی) ئه‌گه‌ر خوا دووچاری زیان و گرفتێکت بکات، ئه‌وه هه‌رگیز لابه‌ری نیه جگه خۆی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر‌و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
وَهُوَ ٱلْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ
هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش زاڵ و باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌کانیدا و هه‌ر ئه‌ویشه زاتێکی دانا و ئاگایه (به‌نهێنی و ئاشکرای به‌نده‌کانی).
قُلْ أَىُّ شَىْءٍ أَكْبَرُ شَهَٰدَةًۭ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ شَهِيدٌۢ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ وَأُوحِىَ إِلَىَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَ ۚ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ ٱللَّهِ ءَالِهَةً أُخْرَىٰ ۚ قُل لَّآ أَشْهَدُ ۚ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَإِنَّنِى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وانه بڵێ که شایه‌تیان ده‌وێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ) چ شتێک گه‌وره‌ترو ڕاستتره له شایه‌تیدا؟! هه‌ر خۆت بڵێ: الله ڕاسترین شایه‌ته، که شایه‌تی نێوان من و ئێوه‌یه، من ئه‌م قورئانه‌شم به‌وه‌حی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یشتووه ئاگادار‌و بێ‌دار بکه‌م، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌دا) ئایا ئێوه ئیتر شایه‌تی ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خوادا چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بێت؟! بڵێ: (من به‌ش به‌حاڵی خۆم) شایه‌تی ناحه‌ق و ناڕه‌وای وا ناده‌م و بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی تاک و ته‌نهایه و من به‌ڕاستی به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یانکه‌نه هاوه‌ڵ و هاوتای ئه‌و زاته).
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمُ ۘ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
ئه‌وانه‌ی کتێبی (ئاسمانیمان پێداون له گاور‌و جوو) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ناسنه‌وه هه‌روه‌ک چۆن منداڵه‌کانی خۆیان ده‌ناسنه‌وه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بڕوایان به‌محمد (صلى الله عليه وسلم) نه‌هێناوه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.
Page 1 of 9 (165 ayahs)