Loading...
Language: Kurdish
لێخۆشبوون بۆ گوناهەکان دەبێت لە خوا داوا بکرێت، چونکە گرنگترین شت کە بەندە بتوانێت لە پەروەردگاری داوا بکات، لێخۆشبوونە بۆ گوناهەکانی یان دەرئەنجامە حەتمییەکەی. وەک ڕزگاربوون لە دۆزەخ و چوونە بەهەشت. بەندە پێویستی بە لێخۆشبوونە لە پەروەردگارییەوە بۆ گوناهەکانی، چونکە هەموو ڕۆژ و شەوێک هەڵە دەکات و تەنها خوا دەتوانێت لە هەموو گوناهەکان خۆش بێت. پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: "دڵم تووشی لەبیرچوونەوە (غەفڵەت) دەبێت، و من ڕۆژانە سەد جار داوای لێخۆشبوون لە خوا دەکەم."
Reference: سەحیح (ئەلبانی). ئەبوو داوود: ١٥١٥