Loading...
Language: Kurdish
آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّـهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ﴿٢٨٥﴾ لَا يُكَلِّفُ اللَّـهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ۚ أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿٢٨٦﴾
(٢٨٥) ئامەنەر ڕەسولو بیما ئونزیلە ئیلەیهی میر ڕەببیهی وەل موئمینون، کوللون ئامەنە بیللاهی وە مەلائیکەتیهی وە کوتوبیھی وە ڕوسولیه، لا نوفەرریقو بەینە ئەحەدیم میر ڕوسولیه، وە قالو سەمیعنا وە ئەتەعنا غوفرانەکە ڕەببەنا وە ئیلەیكەل مەسیر. (٢٨٦) لا یوکەللیفول لاهو نەفسەن ئیللا ووسعەها، لەها ما کەسەبەت وە عەلەیها مەکتەسەبەت، ڕەببەنا لا توئاخذنا ئین نەسینا ئەۋ ئەختەئنا، ڕەببەنا وە لا تەحمیل عەلەینا ئیسرەن کەما حەمەلتەهو عەلەل لەزینە مین قەبلینا، ڕەببەنا وە لا توحەممیلنا ما لا تاقەتە لەنا بیھی، وەعفو عەننا، وەغفیر لەنا وەرحەمنا، ئەنتە مەولانا فەنسورنا عەلەل قەومیل کافیرین.
(٢٨٥) پێغەمبەر باوەڕی هێناوە بەوەی پێی گەیشتووە لەلایەن پەروەردگاریەوە، باوەڕدارانیش هەموویان باوەڕیان هێناوە بە خوا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی، (و دەڵێن): هیچ جیاوازییەک ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی، و وتیان: بیستمان و گوێڕایەڵ بووین، داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەین پەروەردگارا و هەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە. (٢٨٦) خوا ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی نەبێت. هەر چاکەیەکی کردبێت بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکیشی کردبێت لەسەر خۆیەتی. پەروەردگارا، لێمان مەگرە ئەگەر لەبیرمان چوو یان هەڵەمان کرد. پەروەردگارا، بارگرانی مەخەرە سەرمان وەک ئەوەی خستتە سەر ئەوانەی پێش ئێمە. پەروەردگارا، ئەوەمان پێ هەڵمەگرە کە توانایمان نییە، و لێمان ببورە، و لێمان خۆش ببە، و ڕەحممان پێ بکە. تۆ دۆست و پشتیوانی ئێمەیت، دە سا سەرمان بخە بەسەر گەلی بێ باوەڕاندا. (سورەتی بەقەرە ٢: ٢٨٥-٢٨٦) هەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی بەقەرە لە شەودا بخوێنێت، ئەوا ئەو دوو ئایەتە بەسیەتی.
Reference: بوخاری، فەتحولباری ٩/٩٤، موسلیم ١/٥٥٤، ژ. ٨٠٧