Loading...
Language: Kurdish
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾
بیسمیللاهیر ڕەحمانیر ڕەحیم. ١. قول هووەڵڵاهو ئەحەد. ٢. ئەڵڵاهوس سەمەد. ٣. لەم یەلید وە لەم یولەد. ٤. وە لەم یەکون لەهو کوفووەن ئەحەد.
(١) بڵێ: ئەو (زاتە) خوایەکی تاک و تەنهایە. (٢) خوایەک کە هەمووان (لە هەموو پێداویستییەکدا) ڕووی تێ دەکەن (و ئەو بێ پێویستە لە هەمووان). (٣) نە کەسی لێ بووە و نە لە کەسیش بووە. (٤) و هیچ هاوتا و هاوشێوەیەکی نییە. (سورەتی ئیخلاس ١١٢: ١-٤) پێغەمبەر (ﷺ) بە هاوەڵەکانی فەرموو: ئایا یەکێک لە ئێوە ناتوانێت سێیەکی قورئان بخوێنێت لە شەوێکدا؟ ئەوە لەسەریان قورس بوو. وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، کێ لە ئێمە دەتوانێت ئەوە بکات؟ پاشان فەرمووی: 'سورەتی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سێیەکی قورئانە.'
Reference: سەحیح موسلیم: ٨١١