Loading...
Language: Kurdish
عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (ڕەزای خوا لێ بێت) گێڕاویەتیەوە: کاتێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەچووە سەر جێگاکەی، دەیفەرموو:
اَلْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِى كَفَانِى وَآوَانِى وَأَطْعَمَنِى وَسَقَانِى وَالَّذِى مَنَّ عَلَىَّ فَأَفْضَلَ وَالَّذِى أَعْطَانِى فَأَجْزَلَ اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ، اَللَّهُمَّ رَبَّ كُلِّ شَىْءٍ وَمَلِيْكَهُ وَإِلَهَ كُلِّ شَىْءٍ أَعُوْذُ بِكَ مِنَ النَّارِ
ئەلحەمدو لیللاهیل لەزی کەفانی وە ئاوانی وە ئەطعەمەنی وە سەقانی وەل لەزی مەینە عەلەییە فە ئەفدەلە وەل لەزی ئەعطانی فە ئەجزەلە، ئەلحەمدو لیللاهی عەلا کوللی حال، ئەڵڵاهوومە ڕەببە کوللی شەیئین وە مەلیکەهو وە ئیلاهە کوللی شەیئین ئەعوزو بیکە مینەن نار
سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە بەشی داوم و داڵدەی داوم، و خواردن و خواردنەوەی پێ بەخشیوم، و چاکەی لەگەڵ کردووم و چاکەکەی زۆر کردووە، و پێی بەخشیوم و زۆری پێ بەخشیوم. سوپاس بۆ خوا لە هەموو حالەتێکدا. خوایە! پەروەردگار و پاشای هەموو شتێک، خوای هەموو شتێک، پەنا دەگرم بە تۆ لە ئاگر.
Reference: سەحیح (ئەلبانی). ئەبوو داوود: ٥٠٥٨