Loading...
Language: Kurdish
عەباسی کوڕی عەبدولموتەلیب (ڕەزای خوای لێ بێت) ووتی: "ووتم: 'ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ)، شتێکم فێر بکە کە داوای بکەم لە خوا، [بە دەسەڵات و شکۆمەند].' فەرمووی: 'داوای عافیەت (ساغی و سەلامەتی) لە خوا بکە.' ڕۆژێک مامەوە، پاشان هاتمەوە و ووتم: 'ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ)، شتێکم فێر بکە کە داوای بکەم لە خوا.' فەرمووی: "ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خوا! داوای عافیەت لە خوا بکە لە دنیا و دواڕۆژدا."
ئەڵڵاهوممە ئیننی ئەسئەلوکەل عافییەتە فی دونیە وەل ئاخرەت
خوایە داوای عافیەت (ساغی و سەلامەتی) لێ دەکەم لە دونیا و دواڕۆژدا.
Reference: [١] سەحیح (ئەلبانی). ترمزی: ٣٥١٤ [٢] بوخاری، ئەدەبولموفرەد، ٧٢٤