Loading...
Language: Kurdish
عەبدوڵڵای کوڕی عەمر کوڕی عاس (ڕەزای خوای لێ بێت) گێڕاویەتیەوە کە گوێی لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە دەیفەرموو: بەڕاستی دڵی هەموو نەوەکانی ئادەم لە نێوان دوو پەنجە لە پەنجەکانی پەروەردگاری میهرەبانە وەک یەک دڵ. ئاڕاستەی دەکات بۆ هەر (لایەک) کە بیەوێت. پاشان پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (دوعاکە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە)
اَللَّهُمَّ مُصَرِّفَ الْقُلُوبِ صَرِّفْ قُلُوبَنَا عَلَى طَاعَتِكَ
ئەڵڵاهوممە موسەڕڕیفەل قولوبی، سەڕڕیف قلوبەنا عەلا تاعەتیک
خوایە! ئەی هەڵسوڕێنەری دڵەکان، دڵەکانمان ئاڕاستە بکە بۆ گوێڕایەڵیکردنی خۆت.
Reference: موسلیم: ٢٦٥٥