Loading...
Language: Kurdish
عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت، شەوێک پێغەمبەرم (ﷺ) لە جێگاکەدا نەدۆزیەوە. (لە تاریکیدا) بەدوایدا گەڕام. دەستم بەر ژێر پێی کەوت. ئەو لە سوژدەدا بوو و دەیووت:
اَللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوْذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْكَ، لَا أُحْصِيْ ثَنَاءً عَلَيْكَ، أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ
Allaahumma 'innee 'a'oodhu biridhaaka min sakhatik, wa bimu'aafaatika min 'uqoobatik wa 'a'oodhu bika minka, laa 'uhsee thanaa'an 'alayka, 'Anta kamaa 'athnayta 'alaa nafsik
ئەی خودایە، من پەنا دەگرم بە ڕەزامەندیت لە تووڕەییت، و بە لێخۆشبوونت لە سزاکەت، و پەنا دەگرم بە تۆ لە تۆ. ناتوانم ستایشی تۆ بژمێرم. تۆ هەر وایت وەک ئەوەی ستایشی خۆت کردووە.
Reference: موسلیم: ٤٨٦، سەحیح (ئەلبانی). ترمزی: ٣٥٦٦