Loading...
Language: Kurdish
ئەنەسی کوڕی مالیک (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەری خودا (ﷺ) دانیشتبووم و پیاوێک نوێژی دەکرد. کاتێک ڕکوو و سوژدەی برد و تەحیاتی خوێند، دوعای کرد و لە دوعاکەیدا وتی:
اَللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّ لَكَ الْحَمْدَ لَا إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ الْمَنَّانُ، بَدِيعُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ يَا ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ، يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ إِنِّي أَسْأَلُكَ
اللەھوممە ئیننی ئەسئەلوکە بی ئەننە لەکەل حەمد، لا ئیلاھە ئیللا ئەنتە، ئەلمەننان، بەدیعوس سەماواتی وەل ئەرز، یا زەلجەلالی وەل ئیکرام! یا حەییو یا قەییوم! ئیننی ئەسئەلوکە
ئەی خودایە، من داوات لێ دەکەم بەوەی کە هەموو سوپاسێک بۆ تۆیە، هیچ پەرستراوێک نییە جگە لە تۆ، بە تەنهای بێ هاوەڵ، تۆ بەخشندەیت، داهێنەری ئاسمانەکان و زەویت، ئەی خاوەنی شکۆ و ڕێز، ئەی زیندوو ئەی ڕاگر، من داوات لێ دەکەم.
Reference: سەحیح (ئەلبانی). نەسائی: ١٣٠٠