Loading...
Language: Kurdish
بورەیدە ئیبن حوسەیب (ڕەزای خودای لێ بێت) وتی: پێغەمبەر (ﷺ) گوێی لە پیاوێک بوو دوعای دەکرد، و دەیوت:
اَللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي اَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ الْأَحَدُ الصَّمَدُ الَّذِيْ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُوْلَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ
اللەھوممە ئیننی ئەسئەلوکە بیئەننی ئەشھەدو ئەننەکە ئەنتەللاھو لا ئیلاھە ئیللا ئەنتەل ئەحەدوس صەمەد، ئەللەلەزی لەم یەلد وە لەم یولەد، وە لەم یەکون لەھو کوفووان ئەحەد
ئەی خودایە، من داوات لێ دەکەم بەوەی کە شایەتی دەدەم کە تۆ خودایت، هیچ پەرستراوێک نییە جگە لە تۆ، تاکی بێ هاوەڵ، ئەو گەورەیەی کە بێ پێویستە، ئەو کەسەی نە کەسی لێ بووە و نە لە کەس بووە، و هیچ کەسێک هاوتای ئەو نییە.
Reference: سەحیح (ئەلبانی). ئەبوو داوود: ١٤٩٣