Loading...
Language: Kurdish
سوهەیب (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت: پێغەمبەر (ﷺ) ئەم دوعایەی لە کۆتایی نوێژدا دەکرد:
اَللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِيْنِيَ الَّذِي جَعَلْتَهُ عِصْمَةَ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي جَعَلْتَ فِيهَا مَعَاشِيْ، اَللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوْذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ، وَبِعَفْوِكَ مِنْ نِقْمَتِكَ، وَأَعُودُ بِكَ مِنْكَ، اَللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ
اللەھوممە ئەسلیح لی دینیەللەزی جەعەلتەھو عیسمەتە ئەمری، وە ئەسلیح لی دونیایەللەتی جەعەلتە فیھا مەعاشی، اللەھوممە ئیننی ئەعوزو بیریزاکە مین سەخەتیکە، وەبی عەفویکە مین نیقمەتیکە، وە ئەعوزو بیکە مینکە، اللەھوممە لا مانعە لیما ئەع تەیتە وە لا موعتیە لیما مەنەعتە وە لا یەنفەعو زەلجەددی مینکەل جەددو
ئەی خودایە، ئایینەکەم بۆ چاک بکە کە پارێزەری کارەکانمە، و دنیام بۆ چاک بکە کە ژیانمی تێدایە. ئەی خودایە، من پەنا دەگرم بە ڕەزامەندیت لە تووڕەییت، و بە لێخۆشبوونت لە سزاکەت، و پەنا دەگرم بە تۆ لە تۆ. ئەی خودایە، هیچ ڕێگرێک نییە لەوەی تۆ بەخشیووتە، و هیچ بەخشەرێک نییە بۆ ئەوەی تۆ گرتووتە، و دەسەڵاتی خاوەن دەسەڵات سوودی نییە، هەموو دەسەڵاتێک لە تۆوەیە.
Reference: حەسەن (ئیبن حەجەر). الفتوحات الربانیة ٣/٧١