Loading...
Language: Kurdish
حەسەنی کوڕی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت: پێغەمبەری خودا (ﷺ) فێری کردم کە ئەم وشەنانە بڵێم لە قونوتی نوێژی ویتردا:
اَللَّهُمَّ اهْدِنِيْ فِيمَنْ هَدَيْتَ، وَعَافِنِيْ فِيمَنْ عَافَيْتَ، وَتَوَلَّنِي فِيمَنْ تَوَلَّيْتَ وَبَارِكْ لِي فِيمَا أَعْطَيْتَ وَقِنِيْ شَرَّ مَا قَضَيْتَ فَإِنَّكَ تَقْضِيْ وَلَا يُقْضَى عَلَيْكَ وَإِنَّهُ لَا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ، وَلَا يَعِزُّ مَنْ عَادَيْتَ تَبارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ
اللەھوممەھدینی فیمەن ھەدایتە، وە عافینی فیمەن عافایتە، وە تەوەللنی فیمەن تەوەلایتە، وە باریک لی فیمە ئەعتەیتە، وە قینی شەرڕە ما قەزەیتە، فەئیننەکە تەقزی وە لا یوقزا عەلەیکە، وە ئیننەھو لا یەزیللو مەن والەیتە، وە لا یەعیززو مەن عادەیتە، تەبارەکتە ڕەببەنا وە تەعالەیتە
ئەی خودایە، ڕێنماییم بکە لەگەڵ ئەوانەی ڕێنماییت کردوون، و ساغم بکەوە لەگەڵ ئەوانەی ساغت کردوونەتەوە، و دۆستایەتیم بکە لەگەڵ ئەوانەی دۆستایەتیت کردوون، و بەرەکەت بخەرە ئەوەی پێتدەبەخشیوم، و بمپارێزە لە شەڕی ئەوەی بڕیارت لەسەر داوە. بەڕاستی تۆ بڕیار دەدەیت و بڕیارت بەسەردا نادرێت، و ئەوەی تۆ دۆستایەتی بکەیت سەرشۆڕ نابێت، و ئەوەی تۆ دژایەتی بکەیت سەربەرز نابێت. پیرۆز و بەرز و بڵندیت ئەی پەروەردگارمان.
Reference: سەحیح (ئەلبانی). ئەبوو داوود: ١٤٢٥