Loading...
Language: Kurdish
ئیبن عەباس (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت: پێغەمبەری خودا (ﷺ) بەم دوعایە دەپاڕایەوە:
رَبِّ أَعِنِّيْ وَلَا تُعِنْ عَلَيَّ وَانْصُرْنِيْ وَلَا تَنْصُرْ عَلَيَّ وَامْكُرْ لِي وَلَا تَمْكُرْ عَلَيَّ وَاهْدِنِيْ وَيَسِّرِ الْهُدَى لِي (إِلَيَّ) وَانْصُرْنِيْ عَلَى مَنْ بَغَى عَلَيَّ رَبِّ اجْعَلْنِيْ لَكَ شَكَّارًا لَكَ ذَكَّارًا لَكَ رَهَّابًا لَكَ مِطْوَاعًا لَكَ مُخْبِتًا إِلَيْكَ أَوَّاهًا مُنِيْبًا رَبِّ تَقَبَّلْ تَوْبَتِيْ وَاغْسِلْ حَوْبَتِي وَأَجِبْ دَعْوَتِيْ وَثَبِّتْ حُجَّتِيْ وَسَدِّدْ لِسَانِيْ وَاهْدِ قَلْبِيْ وَاسْلُلْ سَخِيْمَةَ صَدْرِيْ
ڕەببی ئەعیننی وە لا توعین عەلەییە، وەنصورنی وە لا تەنصور عەلەییە، وەمکورلی وە لا تەمکور عەلەییە، وەھدینی وە یەسسیریل ھودا لی (ئیلەییە) وەنصورنی عەلا مەن بەغا عەلەییە. ڕەببی جعەلنی لەکە شەککارەن لەکە زەککارەن، لەکە ڕەھھابەن، لەکە میتواعەن، لەکە موخبی تەن، ئیلەیکە ئەوواھەن مونیبەن. ڕەببی تەقەببەل تەوبەتی، وەغسیل حەوبەتی وە ئەجیب دەعوەتی، وە سەببیت حوججەتی، وە سەددید لیسانی، وەھدی قەلبی، وەسلول سەخیمەتە سەدری
پەروەردگارم، یارمەتیم بدە و یارمەتی کەس مەدە لە دژم، سەرم بخە و سودی کەس مەدە لە دژم، پیلانم بۆ بگێڕە و پیلانم لە دژ مەگێڕە، ڕێنماییم بکە و ڕێنمایی بۆم ئاسان بکە، سەرم بخە بەسەر ئەوەی دەست درێژی دەکاتە سەرم. پەروەردگارم، وا دابنێ کە زۆر سوپاسگوزارت بم، زۆر یادت بکەم، زۆر لێت بترسم، زۆر گوێڕایەڵت بم، زۆر بۆت ملکەچ بم، زۆر بۆ لای تۆ بگەڕێمەوە. پەروەردگارم، تۆبەکەم قبوڵ بکە، و گوناهم بشۆوە، و دوعام قبوڵ بکە، و بەڵگەم جێگیر بکە، و زمانم ڕاست بکەوە، و دڵم ڕێنمایی بکە، و کینەی سنگم دەربکە.
Reference: سەحیح (ئەلبانی). ترمزی: ٣٥٥١