Loading...
Language: Kurdish
عائیشە (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا (ﷺ) شەو لای من دەمایەوە، لە کۆتایی شەودا دەچوو بۆ گۆڕستانی بەقیع و دەیفەرموو:
اَلسَّلَامُ عَلَيْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِيْنَ وَأَتَاكُمْ مَا تُوعَدُونَ غَدًا مُؤَجَّلُونَ وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ بِكُمْ لَاحِقُونَ اَللَّهُمَّ اغْفِرْ لِأَهْلِ بَقِيعِ الْغَرْقَدِ
ئەسسەلامو عەلەیکوم دارە قەومین موئمینین، وە ئەتاکوم ما توعەدون غەدە ن موئەججەلن، وە ئیننا ئین شاھەللاھو بیکوم لالاحیقون. ئەللاھوممەغفیر لیئەھلی بەقیعیل غەرقەد.
سەلامتان لێبێت ئەی شوێنی گەلی بڕوادار! ئەو بەڵێنەی پێتان درابوو پێتان گەیشت، و چاوەڕوانی ڕۆژی دوایین. و ئێمەش بە ویستی خودا بە ئێوە دەگەین. ئەی خودایە، لە دانیشتوانی بەقیع (گۆڕستانی مەدینە) خۆشبە.
Reference: مسلم: ٩٧٤