Loading...
Language: Kurdish
عەبدوڵای کوڕی عومەر (ڕەزای خوای لێبێت) دەڵێت: پێغەمبەر (ﷺ) لە سەرەتای سەفەرەکەیدا ئەم دوعایەی دەخوێند:
اَللَّهُ أَكْبَرُ، اَللَّهُ أَكْبَرُ، اَللَّهُ أَكْبَرُ، سُبْحَانَ الَّذِيْ سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِيْنَ، وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُوْنَ اَللَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ فِي سَفَرِنَا هَذَا الْبِرَّ وَالتَّقْوَى وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَى، اَللَّهُمَّ هَوِّنْ عَلَيْنَا سَفَرَنَا هَذَا وَاطْوِ عَنَّا بُعْدَهُ، اَللَّهُمَّ أَنْتَ الصَّاحِبُ فِي السَّفَرِ وَالْخَلِيْفَةُ فِي الْأَهْلِ، اَللَّهُمَّ إِنِّيْ أَعُوْذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السَّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمَنْظَرِ، وَسُوْءِ الْمُنْقَلَبِ فِي الْمَالِ وَالْأَهْلِ
اللەھو ئەکبەر، اللەھو ئەکبەر، اللەھو ئەکبەر. سوبحانەللەزی سەخخەرە لەنا ھازا وە ما کوننا لەھو موقرینین. وە ئیننا ئیلا رەببینا لەمونقەلیبون. ئەللاھوممە ئیننا نەسئەلوکە فی سەفەرینا ھازەل-بیرڕە وەتتەقوا، وە مینەل-عەمەلی ما تەرضا، ئەللاھوممە ھەووین عەلەینا سەفەرەنا ھازا وەطوی عەننا بوعدەھو، ئەللاھوممە ئەنتەس-ساحیبو فیس-سەفەری، وەلحەلیفەتو فیل-ئەھلی، ئەللاھوممە ئیننی ئەعوزو بیکە مین وەعثائیس-سەفەری، وە کەئابەتیل-مەنزەری، وە سوئیل-مونقەلەبی فیل-مالی وەئەھلی
خودا گەورەترە (٣ جار). پاک و بێگەردی بۆ ئەو کەسەی کە ئەمەی بۆ ملکەچ کردین و ئێمە توانای ئەوەمان نەبوو. و بێگومان ئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە. ئەی خودایە، ئێمە لەم سەفەرەماندا داوای چاکە و تەقوا و کردەوەیەک دەکەین کە لێی ڕازی بیت. ئەی خودایە، ئەم سەفەرەمان لەسەر ئاسان بکە و دوورییەکەی کورت بکەرەوە. ئەی خودایە، تۆ هاوەڵی لە سەفەردا و جێنشینی لە ماڵ و منداڵدا. ئەی خودایە، من پەنات پێ دەگرم لە ناڕەحەتی سەفەر و دیمەنی دڵتەزێن و گەڕانەوەی خراپ لە ماڵ و سامان و کەس و کاردا.
Reference: موسلیم: ١٣٤٢