Loading...
Language: Kurdish
عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود (ڕەزای خوای لێ بێت) گێڕایەوە: پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی: "ئەگەر هەر بەندەیەک تووشی דڵەڕاوکێ یان تەنگانە بوو، با بڵێت:
اَللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ، وَابْنُ عَبْدِكَ، وَابْنُ أَمَتِكَ، نَاصِيَتِي بِيَدِكَ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ، عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ، أَسْأَلُكَ بِكُــــلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ، أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ، أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ، أَوِ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ، أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي، وَنُورَ صَدْرِي، وَجَلَاءَ حُزْنِي، وَذَهَابَ هَمِّي
ئەڵڵاھووممە ئیننی عەبدوکە، وەبنو عەبدیکە، وەبنو ئەمەتیکە، ناسییەتی بی یەدیکە، مازین فییە حوکموکە، عەدلون فییە قەزائووکە، ئەسئەلوکە بیکووللی ئیسمین ھوو لەکە، سەممەیتە بیھی نەفسەکە، ئەۋ ئەنزەلتەھوو فی کیتابیکە، ئەۋ عەللەمتەھوو ئەحەدەم-مین خەلقیکە، ئەویستەئسەرتە بیھی فی عیلمیل-غەیبی عیندەکە، ئەن تەجعەلەل-قوڕئانە ڕەبیعە قەلبی، وە نورە سەدری، وە جەلائە حوزنی، وە زەھابە ھەممی.
خوایە، من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کەنیزەکی تۆم. نێوچەوانم بە دەستی تۆیە (واتە کۆنترۆڵت بەسەرمدا هەیە). بڕیاری تۆ لەسەرم جێبەجێ کراوە و قەدەری تۆ لەسەرم دادپەروەرانەیە. داوات لێ دەکەم بە هەموو ناویێک کە هی تۆیە، و خۆتت پێ ناو ناوە، یان لە کتێبەکەتدا دابەزاندووتە، یان فێری یەکێک لە دروستکراوەکانت کردووە، یان لە زانستی غەیبدا لای خۆت هێشتووتەتەوە، کە قورئان بکەیتە بەهاری دڵم، و ڕووناکی سنگم، و لابەری خەمم و ڕەوێنەرەوەی پەژارەم. خودا بە دڵنیاییەوە نیگەرانی و کێشەکانی لادەبات و خۆشی دەخاتە شوێنیان." پرسرا: ئەی پێغەمبەری خودا! ئایا فێری نەبین؟ پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: "بەڵێ! هەر کەسێک ئەمەی بیست با لەبەری بکات."
Reference: سەحیح (ئەلبانی) سیلسیلەی سەحیحە: ١/٣٣٧