Loading...
Language: Kurdish
بەڕائی کوڕی عازیب (ڕەزای خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمانی پێکردین بە حەوت شت و ڕێگری لێکردین لە حەوت شتی تر. فەرمانی پێکردین بە: شوێنکەوتنی جەنازە، سەردانکردنی نەخۆش، قبوڵکردنی بانگهێشت، یارمەتیدانی ستەملێکراو، جێبەجێکردنی سوێندەکان، وەڵامدانەوەی سڵاو و وەڵامدانەوەی کەسی پژمیو: (بڵێیت، "یەرھەموکەڵڵاھ - خودا ڕەحمت پێ بکات،" بەو مەرجەی کەسی پژمیو بڵێت، "ئەلحەمدولیللاە - سوپاس و ستایش بۆ خودا،"). وە ڕێگری لێکردین لە بەکارهێنانی قاپ و کەلوپەلی زیو و لەبەرکردنی ئەڵقەی زێڕ، جلوبەرگی ئاوریشم، دیباج (قوماشی ئاوریشمی پوخت)، قەسسی و ئیستەبرەق (دوو جۆری قوماشی ئاوریشم).
Reference: بوخاری: ١٢٣٩