Loading...
Language: Kurdish
ئەبو هورەیرە (ڕەزای خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە کە: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: "کاتێک گوێتان لە خوێندنی کەڵەشێر دەبێت، داوای بەرەکەت لە خودا بکەن چونکە (خوێندنەکەیان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە) فریشتەیەکیان بینیوە. و کاتێک گوێتان لە زەڕەی گوێدرێژ دەبێت، پەنا بە خودا بگرن لە شەیتان چونکە (زەڕەکەیان ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە) شەیتانێکیان بینیوە."
Reference: بوخاری: ٣٣٠٣