Loading...
Language: Kurdish
پێغەمبەر (ﷺ) لە کاتی سواربووندا دەیفەرموو بیسمیللا، و پاشان کە سەرکەوت ئەوەی تری نزاکەی دەیفەرموو:
اَلْحَمْدُ لِلَّهِ، سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنْقَلِبُونَ، اَلْحَمْدُ لِلَّهِ، اَلْحَمْدُ لِلَّهِ، اَلْحَمْدُ لِلَّهِ، اَللَّهُ أَكْبَرُ، اَللَّهُ أَكْبَرُ، اَللَّهُ أَكْبَرُ، (لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ) سُبْحَانَكَ، إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِيْ فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوْبَ إِلَّا أَنْتَ
ئەلحەمدو لیلللاهـ. سوبحانەل-لەزی سەخخەرە لەنا هازا وە ما کوننا لەهو موقرینین. وە ئیننا ئیلا ڕەببینا لەمونقەلیبون. ئەلحەمدو لیلللاە، ئەلحەمدو لیلللاە، ئەلحەمدو لیلللاە، ئەڵڵاهو ئەکبەر، ئەڵڵاهو ئەکبەر، ئەڵڵاهو ئەکبەر، (لا ئیلاهە ئیللا ئەنتە) سوبحانەکە ئیننی زەلەمتو نەفسی فەغفیر لی، فەئیننەهو لا یەغفیروز-زونوبە ئیللا ئەنتە
سوپاس و ستایش بۆ خودایە. پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەیە کە ئەمەی بۆ خستینە ژێر ڕکێفمانەوە، ئەگەرنا ئێمە توانای ئەوەمان نەبوو. وە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە. سوپاس و ستایش بۆ خودا (٣ جار). خودا گەورەترینە (٣ جار). پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە. ئەی خودا، من ستەمم لە خۆم کردووە. لێم خۆشبە، چونکە بەڕاستی هیچ کەسێک لە تاوانەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ.
Reference: سەحیح. تیرمیزی: ٣٤٤٦