Loading...
Language: Kurdish
ئوممو سەلامە (ڕەزای خوای لێبێت) دەگێڕێتەوە: گوێم لە پێغەمبەری خودا (ﷺ) بوو فەرمووی: ئەگەر بەندەیەک، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ناخۆشییەک، بڵێت:
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ، اَللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا
ئیننا لیللاە وە ئیننا ئیلەیەهی ڕاجیعوون، ئەڵڵاهوممەئجورنی فی موسیبەتی، وەخلیف لی خەیرەن مینها
ئێمە هی خوداین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە؛ ئەی خودا، لەم ناخۆشییەمدا پاداشتم بدەرەوە و شتێکی باشترم پێ ببەخشە لە جیاتی ئەوە. خودا بە دڵنیاییەوە شتێکی باشتر لەوەی پێ دەبەخشێت. من دوای مردنی ئەبو سەلامە، ئەم نزایەم بەپێی ڕێنماییەکانی پێغەمبەری خودا (ﷺ) خوێند، پاشان خودا باشتر لەوی پێدام، کە پێغەمبەری خودایە (ﷺ).
Reference: مسلم: ٩١٨