Loading...
Language: Kurdish
پاش دەستنوێژگرتن ئەو ئایەت و سوورەتانە بە تەرتيلەوە دەخوێنێتەوە. زانایان دەڵێن کە خوێندنەوەی ئەم ئایەت و سوورەتانە بە بەردەوامی بۆ ماوەی چەند مانگێک یان گوێگرتن لێیان لە ڕێگەی کاسێتەوە ئەنجامی باش دەدات.
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ ﴿١﴾ الْحَمْدُ لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٢﴾ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ ﴿٣﴾ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ﴿٤﴾ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ﴿٥﴾ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿٦﴾ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ﴿٧﴾
بیسمیللاەیر-ڕەحمانیر-ڕەحیم. ئەلحەمدو لیللاەی ڕەببیل-عالەمین. ئەڕڕەحمانیر-ڕەحیم. مالیکی یەومیددین. ئیییاکە نەعبودو وە ئیییاکە نەستەعین. ئیهدینەسسیڕاتەلموستەقیم. سیڕاتەللەزینە ئەنعەمتە عەلەیهیم غەیریلمەغضوبی عەلەیهیم وە لَضضآللین.
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان. (١) سوپاس و ستایش هەر بۆ خودایە، کە پەروەردگاری جیهانیانە. (٢) بەخشندەی میهرەبانە. (٣) خاوەنی ڕۆژی دواییە. (٤) تەنها تۆ دەپەرستین و تەنها داوای یارمەتی لە تۆ دەکەین. (٥) ڕێنماییمان بکە بۆ ڕێگای ڕاست. (٦) ڕێگای ئەوانەی کە نیعمەتت پێبەخشیوون، نەک ئەوانەی کە خەشمت لێگرتوون و نەک ئەوانەیش کە گومڕان. (سوورەتی فاتیحە: ١-٧)
Reference: سوورەتی فاتیحە ١