Loading...
Language: Kurdish
لە ئوم دەردا (ڕەزای خوای لێ بێت) گێڕدراوەتەوە، کە بە سەفوان (ڕەزای خوای لێ بێت)ی وت: ئایا نیازی حەجت هەیە لەمساڵدا؟ وتم: بەڵێ. ئەو وتی: کەواتە دوعای بەرەکەت و خێرمان بۆ بکە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەیفەرموو: دوعای موسڵمان بۆ براکەی لە پاشملە (لە غیابی ئەودا) وەڵام دەدرێتەوە هەتاکو دوعای خێر و بەرەکەت بۆ براکەی بکات و فریشتەی ڕاسپێردراو دەڵێت: ئامین، و دەڵێت: بۆ تۆش هەمان شت بێت.
Reference: موسلیم: ٢٧٣٣