Loading...
Language: Kurdish
ئیبنو عەبباس (ڕەزای خودای لێ بێت) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر (ﷺ) لە نزادا دەیفەرموو:
رَبِّ أَعِنِّيْ وَلَا تُعِنْ عَلَىَّ وَانْصُرْنِيْ وَلَا تَنْصُرْ عَلَىَّ وَامْكُرْ لِي وَلَا تَمْكُرْ عَلَىَّ وَاهْدِنِيْ وَيَسِّرِ الْهُدَى لِي وَانْصُرْنِيْ عَلَى مَنْ بَغَى عَلَىَّ رَبِّ اجْعَلْنِيْ لَكَ شَكَّارًا لَكَ ذَكَّارًا لَكَ رَهَّابًا لَكَ مِطْوَاعًا لَكَ مُخْبِتًا إِلَيْكَ أَوَّاهًا مُنِيبًا رَبِّ تَقَبَّلْ تَوْبَتِيْ وَاغْسِلْ حَوْبَتِيْ وَأَجِبْ دَعْوَتِيْ وَثَبِّتْ حُجَّتِيْ وَسَدِّدْ لِسَانِيْ وَاهْدِ قَلْبِيْ وَاسْلُلْ سَخِيْمَةَ صَدْرِيْ
ڕەببی! ئەعیننی وە لا توعین عَلەییَ، وَنصوڕنی وە لا تَنصوڕ عَلەییَ، وَمکوڕ لی وە لا تَمکوڕ عَلەییَ، وَهدینی وە یەسسیڕیل-هودا لی، وَنصوڕنی عَلی مَن بَغا عَلەییَ. ڕەببیجعَلنی لَکَ شەککاڕەن لَکَ ذَککاڕەن، لَکَ ڕَههابەن، لَکَ میطواعەن، لَکَ موخبیتەن، ئیلَیکَ ئەوواهەن مونیبەن. ڕەببی! تَقَببَل تەوبَتی، وَغسیل حەوبَتی وە ئەجیب دَعوَتی، وە ثَببیت حوججَتی، وە سَد-دید لیسانی، وَهدی قَلبی، وَسلول سَخیمەتَ صَدڕی
پەروەردگارم، یارمەتیم بدە و یارمەتی کەس مەدە لە دژم، و سەرم بخە و کەس سەرمەخە بەسەرمدا، و پیلان بۆ بەرژەوەندیم دابنێ و پیلانم لە دژ مەگێڕە، و ڕێنماییم بکە و ڕێنماییم بۆ ئاسان بکە، و سەرم بخە بەسەر ئەوانەی کە دەستدرێژیم دەکەنە سەر. پەروەردگارا، بمکە بە کەسێک کە زۆر سوپاسگوزارتە، و زۆر یادکەرەوەتە، و زۆر لێت دەترسێت، و زۆر گوێڕایەڵتە، و زۆر خۆبەزلنەزانە بۆت، و زۆر دەگەڕێتەوە و تۆبە دەکات بۆت. پەروەردگارم، تۆبەکەم قبوڵ بکە، و تاوانەکانم بشۆ، و وەڵامی پاڕانەوەم بدەرەوە، و بەڵگەکەم چەسپاو بکە، و زمانم ڕاست بکەرەوە، و دڵم ڕێنمایی بکە، و کینە و ڕق لە سینەم دەربهێنە.
Reference: سەحیح. تیرمیزی: ٣٥٥١