Loading...
Language: Kurdish
ئیبنو عومەر (ڕەزای خودای لێ بێت) دەگێڕێتەوە: زۆر دەگمەن بوو پێغەمبەری خودا (ﷺ) لە دانیشتنێک هەستێت تاوەکو بەم وشانە نزای بۆ هاوەڵانی نەکردبێت:
اَللَّهُمَّ اقْسِمْ لَنَا مِنْ خَشْيَتِكَ مَا يَحُوْلُ بَيْنَنَا وَبَيْنَ مَعَاصِيْكَ وَمِنْ طَاعَتِكَ مَا تُبَلِّغُنَا بِهِ جَنَّتَكَ وَمِنَ الْيَقِيْنِ مَا تُهَوِّنُ بِهِ عَلَيْنَا مُصِيْبَاتِ الدُّنْيَا وَمَتِّعْنَا بِأَسْمَاعِنَا وَأَبْصَارِنَا وَقُوَّتِنَا مَا أَحْيَيْتَنَا وَاجْعَلْهُ الْوَارِثَ مِنَّا وَاجْعَلْ ثَأْرَنَا عَلَى مَنْ ظَلَمَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى مَنْ عَادَانَا وَلَا تَجْعَلْ مُصِيْبَتَنَا فِي دِيْنِنَا وَلَا تَجْعَلِ الدُّنْيَا أَكْبَرَ هَمِّنَا وَلَا مَبْلَغَ عِلْمِنَا وَلَا تُسَلِّطْ عَلَيْنَا مَنْ لَا يَرْحَمُنَا
ئەڵڵاهوممَ-قسیم لَنا مین خَشیَتیکَ ما یَحولو، بَینَنا وە بَینَ مَعاصیکَ وە مین طاعَتیکَ ما توبَللیغونا بیهی جَننَتَکَ، وە مینەل-یَقینی ما توهَووینُ بیهی عَلَینا موصیباتید-دونیا، وە مەتتیعنا بی-ئەسماعینا وە ئەبصاڕینا وە قووەتینا ما ئەحیَیتَنا، وَجعَلهول-واریثَ میننا، وَجعَل ثَئڕەنا عَلی مەن ظَلَمَنا، وَنصوڕنا عَلی مەن عادانا، وە لا تَجعَل موصیبَتَنا فی دینینا، وە لا تَجعَلید-دونیا ئەکبەڕَ هَممینا وە لا مەبلَغَ عیلمینا، وە لا توسَللیط عَلَینا مەن لا یەڕحَمونا
ئەی خودا، بەشێک لە ترسی خۆتت پێ ببەخشە کە ببێتە ڕێگر لە نێوان ئێمە و سەرپێچیکردنت، و بەشێک لە گوێڕایەڵیکردنت کە بەهۆیەوە بمانگەیەنیتە بەهەشتەکەت، و بەشێک لە یەقین و دڵنیایی کە بەهۆیەوە ناڕەحەتییەکانی دنیامان لەسەر ئاسان بکەیت. وە تا زیندووت کردووین بەهرەمەندمان بکە لە بیستنمان، و بینینمان، و هێزمان، و بیانکە بە میراتگر لە ئێمە (واتە تا مردن لەگەڵمان بمێننەوە). و تۆڵەمان بکەرەوە لەوانەی کە ستەمیان لێکردووین، و سەرمان بخە بەسەر ئەوانەی کە دوژمنایەتیمان دەکەن، و بەڵا و ناخۆشیمان مەخەرە ناو ئایینەکەمان، و دنیا مەکە بە گەورەترین خەممان و کۆتایی زانستمان، و ئەو کەسانە زاڵ مەکە بەسەرماندا کە ڕەحممان پێ ناکەن.
Reference: حەسەن. تیرمیزی: ٣٥٠٢