Loading...
Language: Kurdish
لە ئەبو موسای ئەشعەرییەوە (ڕەزای خودای لێ بێت) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر (ﷺ) ئەم نزایەی دەخوێند:
اَللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطِيْئَتِيْ وَجَهْلِيْ وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِيْ وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي اَللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي جِدِّيْ وَهَزَلِيْ وَخَطَئِيْ وَعَمْدِيْ وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِيْ اَللَّهُمَ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي أَنْتَ الْمُقَدِّمُ وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ
ئەڵڵاهوممَ-غفیڕ لی خَطیئَتی، وە جَهلی، وە ئیسڕافی فی ئەمڕی، وە ما ئەنتَ ئەعلَمو بیهی میننی. ئەڵڵاهوممَ-غفیڕ لی جیددی وە هَزَلی، وە خَطَئی وە عەمدی، وە کوللو ذالیکَ عیندی. ئەڵڵاهوممَ-غفیڕ لی ما قَد-دَمتو وە ما ئەخخەڕتو، وە ما ئەسڕەڕتو، وە ما ئەعلَنتو، وە ما ئەنتَ ئەعلَمو بیهی میننی. ئەنتَل-موقَد-دیمو، وە ئەنتَل-موئَخخیڕو، وە ئەنتَ عَلی کوللی شەیئین قَدیر
ئەی خودا، لێم خۆشبە لە هەڵەکانم، نەزانیم، زێدەڕۆییم لە کارەکانمدا. و تۆ زاناتریت بە (کارەکانم) لە خۆم. ئەی خودا، لێم خۆشبە لەو هەڵانەی کە بە جددی یان بە گاڵتە کردوومن، و ئەوانەی بە هەڵە یان بە ئەنقەست کردوومن، و هەموو ئەمانە (کەموکوڕییانە) لە مندان. ئەی خودا، لێم خۆشبە لەو تاوانانەی کە پێشم خستوون و ئەوانەی دواشم خستوون، ئەوانەی بە نهێنی کردوومن و ئەوانەی بە ئاشکرا کردوومن، و تۆ زاناتریت پێیان لە خۆم. تۆ پێشخەریت و تۆ دواخەریت، و تۆ بەسەر هەموو شتێکدا توانایت.
Reference: مسلم: ٢٧١٩