Loading...
Language: Kurdish
ئەنەسی کوڕی مالیک (ڕەزای خودای لێ بێت) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر (ﷺ) ئەم پاڕانەوانەی دەخوێند:
اَللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوْذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ وَقَلْبٍ لَا يَخْشَعُ وَدُعَاءٍ لَا يُسْمَعُ وَنَفْسٍ لَا تَشْبَعُ اَللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوْذُ بِكَ مِنْ هَؤُلَاءِ الْأَرْبَعِ
ئەڵڵاهوممە ئیننی ئەعوذو بیکَ مین عیلمین لا یَنفَعو، وە قَلبین لا یَخشَعو، وە دوعائین لا یُسمَعو، وە نَفسین لا تەشبَعو. ئەڵڵاهوممە ئیننی ئەعوذو بیکَ مین هائولائیل-ئەڕبَع
ئەی خودا، پەنات پێ دەگرم لە زانستێک کە سوودی نییە، و دڵێک کە ملکەچ نییە (و لە خودا ناترسێت)، و پاڕانەوەیەک کە وەڵام نادرێتەوە (نابیسترێت)، و نەفسێک کە تێر نابێت. ئەی خودا، پەنات پێ دەگرم لەم چوار شتە.
Reference: سەحیح. نەسائی: ٥٤٧٠