Loading...
Language: Kurdish
اَللَّهُمَّ بِعِلْمِكَ الْغَيْبَ وَقُدْرَتِكَ عَلَى الْخَلْقِ أَحْيِنِي مَا عَلِمْتَ الْحَيَاةَ خَيْرًا لِيْ، وَتَوَفَّنِيْ إِذَا عَلِمْتَ الْوَفَاةَ خَيْرًا لِي، اَللَّهُمَّ وَأَسْأَلُكَ خَشْيَتَكَ فِي الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ وَأَسْأَلُكَ كَلِمَةَ الْحَقِّ فِي الرِّضَا وَالْغَضَبِ، وَأَسْأَلُكَ الْقَصْدَ فِي الْفَقْرِ وَالْغِنَى، وَأَسْأَلُكَ نَعِيمًا لَا يَنْفَدُ، وأَسْأَلُكَ قُرَّةَ عَيْنٍ لَا تَنْقَطِعُ، وَأَسْأَلُكَ الرِّضَا بَعْدَ الْقَضَاءِ، وَأَسْأَلُكَ بَرْدَ الْعَيْشِ بَعْدَ الْمَوْتِ، وَأَسْأْلُكَ لَذَّةَ النَّظَرِ إِلَى وَجْهِكَ، وَالشَّوْقَ إِلَى لِقَائِكَ، فِي غَيْرِ ضَرَّاءَ مُضِرَّةٍ، وَلَا فِتْنَةٍ مُضِلَّةٍ، اَللَّهُمَّ زَيِّنَّا بِزِينَةِ الْإِيمَانِ، وَاجْعَلْنَا هُدَاةً مُهْتَدِينَ
ئەڵڵاهوممە بیعیلمیکَل-غَیبَ وە قودڕەتیکَ عَلەل-خەلقی ئەحیینی ما عَلیمتَل-حەیاتَ خَیڕەن لی، وە تَوَففَنی ئیذا عَلیمتَل-وَفاتَ خَیڕەن لی. ئەڵڵاهوممە وە ئەسئەلوکَ خَشیَتَکَ فیل-غَیبی وە شَهادەتی وە ئەسئەلوکَ کَلیمَتَل-حَققی فیڕ-ڕیضا وَل-غَضَبی، وە ئەسئەلوکَل-قَصدَ فیل فَقڕی وَل-غینا، وە ئەسئەلوکَ نَعیمەن لا یَنفَدو وە ئەسئەلوکَ قوڕڕەتَ عَینین لا تَنقَطیعو وە ئەسئەلوکَڕ-ڕیضا بَعدەل-قَضائی، وە ئەسئەلوکَ بَڕدَل عەیشی بَعدەل-مَوتی، وە ئەسئەلوکَ لەذذەتَن-نَظَڕی ئیلا وَجهیکَ وَش-شَوقَ ئیلا لیقائیکَ فی غَیڕی ضەڕڕاءَ موضیڕڕەتین، وە لا فیتنەتین موضیللەتین، ئەڵڵاهوممە زَییننا بیزینَتیل-ئیمانی وَجعەلنا هوداتەم موهتَدین
ئەی خودا، بە زانستی تۆ بۆ نادیار و توانات بەسەر دروستکراوەکاندا، بە زیندوویی بمێڵەوە تا ئەوکاتەی دەزانیت ژیان بۆم باشترە و بمرێنە کاتێک دەزانیت مردن بۆم باشترە. ئەی خودا، وام لێ بکە لە نهێنی و ئاشکرادا لێت بترسم. داوات لێ دەکەم ڕاستگۆم بکەیت لە قسەکردندا لە کاتی خۆشحاڵی و تووڕەبووندا. داوات لێ دەکەم مامناوەندم بکەیت لە کاتی دەوڵەمەندی و هەژاریدا. و داوای نیعمەتی هەمیشەیی و خۆشییەکی لێت دەکەم کە هەرگیز کۆتایی نەیەت. داوات لێ دەکەم ڕازیم بکەیت بەوەی کە بڕیارت داوە و (داوای) ژیانێکی ئاسانت لێ دەکەم دوای مردن. داوای شیرینی بینینی ڕووخساری تۆت لێ دەکەم و تامەزرۆییەک بۆ گەیشتن بە تۆ بە شێوەیەک کە نەبێتە هۆی بەڵایەک کە زیانم پێ بگەیەنێت یان تاقیکردنەوەیەک کە ببێتە هۆی گومڕایی. ئەی خودا، بە ڕازاندنەوەی ئیمان بمانڕازێنەوە و بمانکە بەو کەسانەی کە ڕێنمایی دەکەن و ڕێنماییکراون (لەسەر ڕێگەی ڕاستن). عەتا کوڕی سائێب دەگێڕێتەوە کە باوکی گوتی: "عەمماری کوڕی یاسر (ڕەزای خودای لێ بێت) پێشنوێژی بۆ کردین و زۆر کورتی کردەوە. هەندێک لە خەڵکەکە پێیان گوت: 'نوێژەکەت کورت کردەوە.' ئەویش گوتی: 'سەرەڕای ئەوەش من ئەو پاڕانەوانەم خوێند کە لە پێغەمبەری خودا (ﷺ)م بیستووە.' کاتێک هەستا و ڕۆیشت، پیاوێک دوای کەوت و پرسیاری لێکرد دەربارەی ئەو پاڕانەوەیە، پاشان هات و گێڕایەوە بۆ خەڵکەکە: (نزاکەی سەرەوە گوتراوە)
Reference: سەحیح. نەسائی: ١٣٠٥