Loading...
Language: Kurdish
کەسێک دوعای کرد دوای تەشەهود -
اَللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّ لَكَ الْحَمْدَ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ الْمَنَّانُ، بَدِيعُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ يَا ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ، يَا حَيُّ يَا قَيُّوْمُ
ئەڵڵاهوومە ئیننی ئەسئەلوکە بی ئەننا لەکەل حەمد، لا ئیلاهە ئیللا ئەنتەل مەننانو بەدیعوس سەمەواتی وەل ئەردی، یا زەل جەلالی وەل ئیکرام! یا حەییو یا قەییوم
خوایە، من داوات لێ دەکەم بەو پێیەی کە ستایش هەر بۆ تۆیە، هیچ پەرستراوێک نییە جگە لە تۆ، کە بەخشندە و چاکەکاریت، بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی خاوەنی شکۆ و ڕێز، ئەی زیندوو، ئەی ڕاگر. پاشان پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: ئایا دەزانن بە چی دوعای کرد؟ وتیان: خوا و پێغەمبەرەکەی دەزانن. فەرمووی: سوێند بەوەی گیانی منی بە دەستە، ئەو بە ناوی گەورەی خوا دوعای لە خوا کرد، کە کاتێک دوعای پێ دەکرێت بەو ناوە، وەڵام دەداتەوە، و کاتێک پێی داوا دەکرێت دەبەخشێت.
Reference: سەحیح (ئەلبانی). نەسائی: ١٣٠٠