Loading...
Language: Kurdish
ئەنەسی کوڕی مالیک (ڕەزای خودای لێ بێت) دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر (ﷺ) ئەم پاڕانەوانەی دەخوێند:
اَللَّهُمَّ زِدْنَا وَلَا تَنْقُصْنَا وَأَكْرِمْنَا وَلَا تُهِنَّا وَأَعْطِنَا وَلَا تَحْرِمْنَا وَآثِرْنَا وَلَا تُؤْثِرْ عَلَيْنَا وَأَرْضِنَا وَارْضَ عَنَّا
ئەڵڵاهوممە زیدنا وە لا تَنقُصنا وە ئەکڕیمنا وە لا توهیننا وە ئەعطینا وە لا تَحڕیمنا وە ئاثیڕنا وە لا توئثیڕ عَلَینا وە ئەڕضینا وَڕضَ عَننا
ئەی خودا! زۆرمان پێ ببەخشە [لە بەرەکەت و پاداشتەکانت] و کەممان مەکەرەوە، ڕێزمان لێ بگرە و سەرشۆڕمان مەکە، پێمان ببەخشە [لە بەخششەکانت] و بێبەشمان مەکە، لە بەرژەوەندی ئێمە بە (یارمەتیمان بدە) و لە دژی ئێمە مەبە، و ڕازیمان بکە و لێمان ڕازی بە. پاشان پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: "خودا دە ئایەتی بۆ سەر من دابەزاندووە، هەرکەسێک جێبەجێیان بکات دەچێتە بەهەشتەوە." پاشان ئەو ئایەتانەی خوێندەوە:
Reference: حەسەن (بەغەوی). شرح السنة: ٣/١٥٤