Loading...
Language: Kurdish
اَللَّهُمَّ حَبِّبْ عُبَيْدَكَ هَذَا وَأُمَّهُ إِلَى عِبَادِكَ الْمُؤْمِنِينَ وَحَبِّبْ إِلَيْهِمُ الْمُؤْمِنِيْنَ
ئەڵڵاهوممە حەببیب عوبَیدَکَ هاذا وە ئووممَەهو ئیلا عیبادیکَل موئمینینَ، وە حەببیب ئیلَیهیمول موئمینینَ
ئەی خودا، خۆشەویستی ئەم بەندەیەت (واتە ئەبو هورەیرە) و دایکی لە دڵی بەندە باوەڕدارەکانت دروست بکە و وایان لێ بکە کە باوەڕدارانیان خۆشبووێت. بە دڵخۆشییەوە لەلای پێغەمبەری خودا (ﷺ) هاتمە دەرەوە و کاتێک نزیک دەرگاکە بوومەوە لە ناوەوە داخرابوو. دایکم گوێی لە دەنگی هەنگاوەکانم بوو و گوتی: ئەبو هورەیرە، تەنها چاوەڕێ بکە. و گوێم لە دەنگی ڕژانی ئاو بوو. خۆی شت و جلی لەبەرکرد و بە خێرایی سەری بە پۆشاکێک داپۆشی و دەرگاکەی کردەوە و پاشان گوتی: ئەبو هورەیرە، شایەتی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە خودا و محەممەدیش بەندە و نێردراویەتی (ﷺ). ئەو (ئەبو هورەیرە) گوتی: گەڕامەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا (ﷺ) و (ئەم جارەیان) فرمێسکی خۆشیم دەڕشت. گوتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دڵخۆشبە، چونکە خودا وەڵامی نزاکەی داویتەوە و دایکی ئەبو هورەیرەی خستووەتە سەر ڕێگەی ڕاست. ئەو (پێغەمبەر) ستایشی خودای کرد، و قسەی باشی گوت. گوتم: ئەی پێغەمبەری خودا (ﷺ)، نزا لە خودا بکە بۆ ئەوەی خۆشەویستی من و دایکیشم بخاتە دڵی بەندە باوەڕدارەکان و دڵیشمان پڕ بکات لە خۆشەویستی ئەوان، لەسەر ئەوە پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی: ئەی خودا، خۆشەویستی ئەم بەندەیەت (واتە ئەبو هورەیرە) و دایکی لە دڵی بەندە باوەڕدارەکانت دروست بکە و وایان لێ بکە کە باوەڕدارانیان خۆشبووێت. (ئەبو هورەیرە گوتی: ئەم نزایە) ئەوەندە بە باشی لەلایەن خوداوە قبووڵکرا کە هیچ باوەڕدارێک لەدایک نەبووە کە گوێی لێم بووبێت و بینیبێتم، مەگەر ئەوەی کە منی خۆشویستووە.
Reference: مسلم: ٢٤٩١