Loading...
Language: Kurdish
بەسەرهاتەکە بەم شێوەیە بوو: کە پێغەمبەر (ﷺ) یەک دیناری پێدا بۆ ئەوەی مەڕێکی بۆ بکڕێت. عوروە بەو پارەیە دوو مەڕی بۆ کڕی. پاشان یەکێک لە مەڕەکانی بە یەک دینار فرۆشت، و یەک دینار و مەڕێکی هێنا بۆ پێغەمبەر (ﷺ). لەسەر ئەوە، پێغەمبەر (ﷺ) نزای لە خودا کرد کە بەرەکەت بخاتە مامەڵەکانییەوە. بۆیە عوروە قازانجی دەکرد (لە هەر مامەڵەیەکدا) تەنانەت ئەگەر خۆڵیشی بکڕیایە.
Reference: بوخاری: ٣٦٤٢