Loading...
Language: Kurdish
اَللَّهُمَّ أَنْجِزْ لِي مَا وَعَدْتَنِي اَللَّهُمَّ آتِ مَا وَعَدْتَنِي اَللَّهُمَّ إِنْ تُهْلِكْ هَذِهِ الْعِصَابَةَ مِنْ أَهْلِ الْإِسْلَامِ لَا تُعْبَدُ فِي الْأَرْضِ
ئەڵڵاهوممە ئەنجیز لی ما وەعَدتَنی، ئەڵڵاهوممَ ئاتی ما وەعَدتَنی، ئەڵڵاهوممە ئین توهلیک هاذیهیل-عیصابَةَ مین ئەهلیل ئیسلامی، لا توعبَدو فیل-ئەڕضی
ئەی خودا! ئەوەم بۆ جێبەجێ بکە کە بەڵێنت پێداوم. [ئەی خودا! ئەوە بهێنە کە بەڵێنت پێداوم] ئەی خودا! ئەگەر ئەم کۆمەڵە شوێنکەوتووەی ئیسلام لەناو ببەیت، ئەوا لەسەر زەوی ناپەرسترێیت. لە عومەری کوڕی خەتتابەوە (ڕەزای خودای لێ بێت) گێڕدراوەتەوە کە گوتی: کاتێک ڕۆژی غەزای بەدر بوو، پێغەمبەری خودا (ﷺ) چاوێکی بە موشریکەکاندا خشاند، ئەوان هەزار کەس بوون لە کاتێکدا هاوەڵەکانی سێ سەد و نۆزدە کەس بوون. پێغەمبەر (ﷺ) ڕووی کردە قیبلە. پاشان دەستەکانی بەرزکردەوە و دەستی کرد بە پاڕانەوە لە پەروەردگاری: (نزاکەی سەرەوەی گوت)
Reference: مسلم: ١٧٦٣