Loading...
Language: Kurdish
اَللَّهُمَّ لَا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ، وَلَا خَيْرَ إِلَّا خَيْرُكَ، وَلَا إِلَهَ غَيْرُكَ
ئەڵڵاهوممە لا طَیڕَ ئیللا طَیڕوکَ، وە لا خَیڕَ ئیللا خَیڕوکَ، وە لا ئیلاهَ غَیڕوکَ
ئەی خودا هیچ فاڵێک نییە جگە لە فاڵی تۆ (ئەوەی کە تۆ بڕیارت لەسەر داوە)، و هیچ خێرێک نییە جگە لە خێری تۆ، و هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە تۆ. [١] لەگەڵ ئەوەشدا، پێغەمبەر (ﷺ) حەزی دەکرد فاڵی باش (گەشبینی) بگرێت. بۆیە کاتێک وشەیەکی باش یان قسەیەکی باشی لە پیاوێک دەبیست، حەزی لێ دەکرد و دەیگوت، ئەو وشە باشەم لە دەمتەوە وەرگرت (کردمە فاڵی باش). [٢]
Reference: [١] سەحیح (ئەلبانی). ئەحمەد: ٧٠٤٥ [٢] ئەبوو داوود: ٣٧١٩، ئەحمەد: ٩٠٤٠. هەروەها بڕوانە ئەلبانی، سلسلة الأحادیث الصحیحة ٢/٣٦٣، وە لەگەڵ ئەبو شێخ ئەلئەسفەهانی هەیە لە أخلاق النبي، ل. ٢٧٠.