Loading...
Language: Kurdish
پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: "هەرکەسێک یەک سەڵاواتم لەسەر بدات، ئەوا خودا دە سەڵاواتی لەسەر دەدات." [١] هەروەها (ﷺ) فەرموویەتی: "گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی بۆنە و ئاهەنگ (کە بەردەوام سەردانی بکەن). سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونکە بەڕاستی سەڵاواتەکانتان پێم دەگات لە هەر کوێیەک بن." [٢] هەروەها دەیفەرموو (ﷺ): "ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناومی لەلا دەهێنرێت و سەڵاواتم لەسەر نادات." [٣] ئەو (ﷺ) فەرموویەتی: 'خودا چەند فریشتەیەکی هەیە کە بە زەویدا دەگەڕێن و سڵاوی ئوممەتەکەم پێ دەگەیەنن.'[٤] هەروەها دەیفەرموو (ﷺ): ''هەرکاتێک کەسێک سڵاوم لێ بکات، خودا ڕۆحەکەم پێ دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی منیش وەڵامی سڵاوەکەی ئەو کەسە بدەمەوە. [٥]
Reference: [١] موسلیم: ٣٨٤ [٢] سەحیح (ئەلبانی). ئەبوو داوود: ٢٠٤٢ [٣] سەحیح (ئەلبانی). ترمزی: ٣٥٤٦ [٤] سەحیح (ئەلبانی). نەسائی: ١٢٨٢ [٥] حەسەن (ئەلبانی). ئەبوو داوود: ٢٠٤١