Loading...
Language: Kurdish
اَلْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ مَا خَلَقَ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ مِلْءَ مَا خَلَقَ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ مِلْءَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ مَا أَحْصَى كِتَابُهُ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ عَدَدَ كُلِّ شَيْءٍ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ مِلْءَ كُلِّ شَيْءٍ سُبْحَانَ لِلَّهِ عَدَدَ مَا خَلَقَ، وَسُبْحَانَ لِلَّهِ مِلْءَ مَا خَلَقَ، وَسُبْحَانَ لِلَّهِ عَدَدَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ، وَسُبْحَانَ لِلَّهِ مِلْءَ مَا فِي الْأَرْضِ وَالسَّمَاءِ، وَسُبْحَانَ لِلَّهِ عَدَدَ مَا أَحْصَى كِتَابُهُ، وَسُبْحَانَ لِلَّهِ عَدَدَ كُلِّ شَيْءٍ، وَسُبْحَانَ لِلَّهِ مِلْءَ كُلِّ شَيْءٍ
ئەلحَمدوولیللاهی عَدَدَ ما خَلَقَ، وَلحَمدوولیللاهی میلئَ ما خَلَقَ، وَلحَمدوولیللاهی عَدَدَ ما فیل-ئەڕضی وَس-سَمایی، وَلحَمدوولیللاهی میلئَ ما فیل-ئەڕضی وَس-سَمایی، وَلحَمدوولیللاهی عَدَدَ ما ئەحصا کیتابووهو، وَلحَمدوولیللاهی عَدَدَ کووللی شەیئین، وَلحَمدوولیللاهی میلئَ کووللی شەیئین. سووبحانەڵڵاهی عَدَدَ ما خَلَقَ، وە سووبحانەڵڵاهی میلئَ ما خَلَقَ، وە سووبحانەڵڵاهی عَدَدَ ما فیل-ئەڕضی وَس-سَمایی، وە سووبحانەڵڵاهی میلئَ ما فیل-ئەڕضی وَس-سَمایی، وە سووبحانەڵڵاهی عَدَدَ ما ئەحصا کیتابووهو، وە سووبحانەڵڵاهی عَدَدَ کووللی شەیئین، وە سووبحانەڵڵاهی میلئَ کووللی شەیئین.
سوپاس و ستایش بۆ خودا بە هێندەی ژمارەی دروستکراوەکانی، سوپاس و ستایش بۆ خودا هێندەی پڕبوونی دروستکراوەکانی، سوپاس و ستایش بۆ خودا بە هێندەی ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، سوپاس و ستایش بۆ خودا بە هێندەی ئەوەی کە پەرتووکەکەی (لای خودا) ژماردوویەتی، سوپاس و ستایش بۆ خودا بە پڕی ئەوەی کە پەرتووکەکەی ژماردوویەتی، سوپاس و ستایش بۆ خودا بە هێندەی ژمارەی هەموو شتێک و سوپاس و ستایشی خودا بە پڕی هەموو شتێک. پاکی و بێگەردی بۆ خودا بە هێندەی ژمارەی دروستکراوەکانی، پاکی و بێگەردی بۆ خودا هێندەی پڕبوونی دروستکراوەکانی، پاکی و بێگەردی بۆ خودا بە هێندەی ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، پاکی و بێگەردی بۆ خودا بە هێندەی ئەوەی کە پەرتووکەکەی ژماردوویەتی، پاکی و بێگەردی بۆ خودا بە پڕی ئەوەی کە پەرتووکەکەی ژماردوویەتی، پاکی و بێگەردی بۆ خودا بە هێندەی ژمارەی هەموو شتێک و پاکی و بێگەردی بۆ خودا بە پڕی هەموو شتێک. پێغەمبەر (دروود و سەلامی خودای لەسەر بێت) بە ئەبو ئومامەی باهیلی (ڕەزای خودای لێ بێت) فەرموو، “ئایا نزا/زیکرێکت فێر نەکەم کە باشتر بێت لە هەموو زیکرە (سوننەتەکانی) شەو و ڕۆژ؟ خۆت ئەم نزا/زیکرە فێر بە، و فێری ئەوانەشی بکە کە لە دوای تۆ دێن.”
Reference: سەحیح (ئەلبانی). سەحیحولجامع: ٢٦١٥