Loading...
Language: Kurdish
اَلسَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ
ئەس-سَلامو عَلَیکووم وَڕَحمَتووڵڵاهی وَ بَڕَکاتووھ
سەلامتان (ئاشتیتان) لەسەر بێت، لەگەڵ ڕەحمەت و بەرەکەتی خودا. پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر (ﷺ) و گوتی: ئەس-سَلامو عَلَیکووم! ئەویش وەڵامی سەلامەکەی دایەوە. پاشان پیاوەکە دانیشت. پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: دە (واتە دە چاکەی بۆ نووسرا). پیاوێکی تر هات و گوتی: ئەس-سَلامو عَلَیکووم وَڕَحمَتووڵڵاە! ئەویش وەڵامی سەلامەکەی دایەوە و کاتێک دانیشت فەرمووی: بیست. پیاوێکی تر هات و گوتی: ئەس-سَلامو عَلَیکووم وَڕَحمَتووڵڵاهی وَ بَڕَکاتووھ! ئەویش وەڵامی دایەوە و کاتێک دانیشت فەرمووی: سی.
Reference: سەحیح. ئەبو داود: ٥١٩٥