Loading...
Language: Kurdish
اَللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنَّ لَكَ الْحَمْدُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ الْمَنَّانُ بَدِيْعُ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ يَا ذَا الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ إِنِّي أَسْأَلُكَ
ئەڵڵاهوممَ ئیننی ئەسئەلووکَ بیئَننَ لَکَل-حَمدو، لا ئیلاهَ ئیللا ئەنتَل-مَننانو بَدیعووس-سَماواتی وَل-ئَڕدی، یا ذَل-جَلالـی وَل-ئیکڕام! یا حَییییوو یا قَیییوم! ئیننی ئەسئەلووکَ
ئەی خودا، بەڕاستی من داوات لێ دەکەم لەبەر ئەوەی هەموو سوپاس و ستایشێک شایەنی تۆیە، هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە تۆ، ئەی بەخشندەی بێ بەرامبەر، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، ئەی خاوەنی شکۆمەندی و ڕێز، ئەی هەمیشە زیندوو، ئەی هەمیشە ڕاگری بوونەوەران، من داوات لێ دەکەم. لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە (ڕەزای خودای لێبێت) گێڕدراوەتەوە کە گوتی: "لەگەڵ پێغەمبەری خودا (ﷺ) دانیشتبووم و پیاوێک وەستابوو و نوێژی دەکرد. کاتێک ڕکوعی برد، سوژدەی برد و تەحیاتی خوێند، نزای کرد، و لە نزاکەیدا گوتی: (ئەم نزایەی سەرەوەی خوێند) پاشان پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: 'ئایا دەزانن بە چی نزای کردووە؟' گوتیان: "خودا و پێغەمبەرەکەی (ﷺ) باشتر دەزانن. فەرمووی: 'سوێند بەو کەسەی کە گیانی منی بەدەستە، بە گەورەترین ناوی خودا (ئیسمی ئەعزەم) نزای لە خودا کرد، کە ئەگەر بەو ناوە بانگ بکرێت، وەڵام دەداتەوە، و ئەگەر بەو ناوە داوای لێ بکرێت، دەیبەخشێت.'
Reference: سەحیح (ئەلبانی). نەسائی: ١٣٠٠