Loading...
Language: Kurdish
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ
لا ئیلاهَ ئیللەڵڵاهو وَڵڵاهو ئەکبَڕ، لا ئیلاهَ ئیللەڵڵاهو وَحدَەهو، لا ئیلاهَ ئیللەڵڵاهو وَحدَەهو لا شَڕیکَ لَەهو، لا ئیلاهَ ئیللەڵڵاهو لَەهوول-موولکو وَ لَەهوول-حَمدو، لا ئیلاهَ ئیللەڵڵاهو وَ لا حَولَ وَ لا قوووَتَ ئیللا بیللاە
هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە خودا، خودا مەزنترینە. هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە خودا بە تەنیا. هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە خودا بە تەنیا، کە هیچ هاوبەشێکی نییە. هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە خودا، موڵک و دەسەڵات بۆ ئەوە و سوپاس و ستایش بۆ ئەوە. هیچ پەرستراوێک بە هەق نییە جگە لە خودا، هیچ هێز و توانایەک نییە مەگەر بە (یارمەتی) خودا بێت. ئەبو سەعیدی خودری (ڕەزای خودای لێبێت) و ئەبو هورەیرە (ڕەزای خودای لێبێت) گوتیان کە پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی کاتێک بەندەیەک ئەم وشانە دەڵێت، خودا وەڵامی دەداتەوە و ئەگەر کەسێک ئەم وشانە بڵێت لە کاتێکدا نەخۆشە و پاشان بمرێت، ئاگر (ی دۆزەخ) نایگاتێ.
Reference: سەحیح. تیرمیزی: ٣٤٣٠