Loading...
Language: Kurdish
لە ئەبو موسای ئەشعەرییەوە (ڕەزای خودای لێبێت) دەگێڕێتەوە، پێغەمبەر (ﷺ) ئەم نزایەی دەخوێند:
اَللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطِيْئَتِيْ وَجَهْلِيْ وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِيْ وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي اَللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي جِدِّيْ وَهَزَلِيْ وَخَطَئِيْ وَعَمْدِيْ وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِيْ اَللَّهُمَ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي أَنْتَ الْمُقَدِّمُ وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ
ئەڵڵاهووممَ-غفیڕ لی خَطیئَتی، وَ جَهلی، وَ ئیسڕافی فی ئەمڕی، وَ ما ئەنتَ ئەعلَموو بیهی میننی. ئەڵڵاهووممَ-غفیڕ لی جیددی وَ هَزَلی، وَ خَطَئی وَ عَمدی، وَ کووللو ذالیکَ عیندی. ئەڵڵاهووممَ-غفیڕ لی ما قَددَمتوو وَ ما ئەخخَڕتوو، وَ ما ئەسڕَڕتوو، وَ ما ئەعلَنتوو، وَ ما ئەنتَ ئەعلَموو بیهی میننی. ئەنتَل-مووقَددییموو، وَ ئەنتَل-مووئَخخیڕوو؛ وَ ئەنتَ عَلى کووللی شەیئین قَدیڕ
ئەی خودا، لە هەڵەکانم و نەفامیم و زێدەڕەویم لە کارەکانمدا خۆش بە. و تۆ لە من باشتر ئاگاداری (کاروبارەکانمیت). ئەی خودا، لەو هەڵانەم خۆش بە کە بە جدی یان بە گاڵتەوە کردوومن (و ئەوانەی کە بە بێمەبەستی یان بە ئەنقەست کردوومن). هەموو ئەمانە لە مندا هەن. ئەی خودا، لەو هەڵانەم خۆش بە کە پێشم خستوون یان دوام خستوون، ئەوانەی بە نهێنی یان بە ئاشکرا کردوومن، و تۆ لە من زیاتر ئاگاداریت پێیان. تۆ یەکەمیت (پێشخەری) و تۆ کۆتاییت (دواخەری) و تۆ بەسەر هەموو شتێکدا توانایت هەیە.
Reference: مسلم: ٢٧١٩