Loading...
Language: Kurdish
گێڕدراوەتەوە لە حەسەن کوڕی عەلی (ڕەزای خوای لێ بێت): پێغەمبەری خوا (ﷺ) فێری چەند وشەیەکی کردم کە لە نوێژی ویتردا دەیڵێم -
اَللَّهُمَّ اهْدِنِيْ فِيمَنْ هَدَيْتَ وَعَافِنِي فِيمَنْ عَافَيْتَ وَتَوَلَّنِيْ فِيمَنْ تَوَلَّيْتَ وَبَارِكْ لِي فِيمَا أَعْطَيْتَ وَقِنِي شَرَّ مَا قَضَيْتَ فَإِنَّكَ تَقْضِي وَلَا يُقْضَى عَلَيْكَ إِنَّهُ لَا يَذِلُّ مَنْ وَالَيْتَ وَلَا يَعِزُّ مَنْ عَادَيْتَ تَبَارَكْتَ رَبَّنَا وَتَعَالَيْتَ
ئەڵڵاهوممە اهدینی فیمەن هەدەیتە، وە عافینی فیمەن عافەیتە، وە تەوەللێنی فیمەن تەوەللێتە، وە باریک لی فیما ئەعەتەیتە، وە قینی شەڕڕە ما قەزەیتە، فەئیننەکە تەقزی وە لا یوقزا عەلەیکە، ئیننەهو لا یەزیللۇ مەن والەیتە، وە لا یەعیززو مەن عادەیتە، تەبارەکتە ڕەببەنا وە تەعالەیتە
خوایە، ڕێنماییم بکە لەگەڵ ئەوانەی ڕێنماییت کردوون، و ساغم بکە لەگەڵ ئەوانەی ساغت کردوون. و سەرپەرشتیم بکە لەگەڵ ئەوانەی سەرپەرشتیت کردوون. و بەرەکەت بخەرە ئەوەی پێم دەبەخشیت. و بمپارێزە لە شەڕی ئەوەی بڕیارت لەسەر داوە. بەڕاستی تۆ بڕیار دەدەیت و بڕیار لەسەر تۆ نادرێت، بەڕاستی ئەو کەسەی تۆ دۆستایەتی بکەیت سەرشۆڕ نابێت، و ئەو کەسەی تۆ دژایەتی بکەیت سەربەرز نابێت. پیرۆزی و گەورەیی بۆ تۆیە ئەی پەروەردگارمان.
Reference: سەحیح (ئەلبانی). ئەبوو داوود: ١٤٢٥