Loading surah...
Back to Kurdish Quran
62 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ
سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ
هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه
وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ
قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو ههوهسهوهنیه
إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْىٌۭ يُوحَىٰ
ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه
عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلْقُوَىٰ
جوبرهئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه
ذُو مِرَّةٍۢ فَٱسْتَوَىٰ
ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا
وَهُوَ بِٱلْأُفُقِ ٱلْأَعْلَىٰ
له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ
له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ
ئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو
فَأَوْحَىٰٓ إِلَىٰ عَبْدِهِۦ مَآ أَوْحَىٰ
ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو!
مَا كَذَبَ ٱلْفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ
ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی
أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ
جا ئایا ڕاسته؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟
وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ
سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبرهئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)
عِندَ سِدْرَةِ ٱلْمُنتَهَىٰ
له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو
عِندَهَا جَنَّةُ ٱلْمَأْوَىٰٓ
که‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه
إِذْ يَغْشَى ٱلسِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ
کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...
مَا زَاغَ ٱلْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ
جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلْكُبْرَىٰٓ
بێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی..
أَفَرَءَيْتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلْعُزَّىٰ
جا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلْأُخْرَىٰٓ
مه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه).
Page 1 of 4 (62 ayahs)