Loading surah...
Back to Kurdish Quran
55 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱقْتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلْقَمَرُ
رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت
وَإِن يَرَوْا۟ ءَايَةًۭ يُعْرِضُوا۟ وَيَقُولُوا۟ سِحْرٌۭ مُّسْتَمِرٌّۭ
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌هه‌ر موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌ک ببینن پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی به‌رده‌وامه
وَكَذَّبُوا۟ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ ۚ وَكُلُّ أَمْرٍۢ مُّسْتَقِرٌّۭ
حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌درۆده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان که‌وتوون، له‌کاتێکدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێک کۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به‌به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت
وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّنَ ٱلْأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ
بێگومان ئه‌وه‌نده‌هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مکارانیان پێگه‌یشتووه تا داچڵه‌کێن (تێفکرن و له‌چه‌وتی ده‌ست هه‌ڵگرن)
حِكْمَةٌۢ بَٰلِغَةٌۭ ۖ فَمَا تُغْنِ ٱلنُّذُرُ
ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌حیکمه‌ت و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سووده
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَىْءٍۢ نُّكُرٍ
گوێ مه‌ده‌به‌ناپوختی ئه‌وانه‌رۆژێک دێت که‌بانگ وێژێک بانگ ده‌کات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار
خُشَّعًا أَبْصَٰرُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌۭ مُّنتَشِرٌۭ
خوانه‌ناسان چاویان شۆڕه‌و شه‌رمه‌زارن، له‌ناخی زه‌ویه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ک لێشیاوی کولله‌ی زۆر (ڕووکار‌ی زه‌وی داده‌پۆشن)
مُّهْطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِ ۖ يَقُولُ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوْمٌ عَسِرٌۭ
زۆر به‌په‌له‌و به‌شپرزه‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگ هێشتی کۆکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌چن، کافر‌و خوانه‌ناسان به‌یه‌کتر ده‌ڵێه: وا دیاره ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته
۞ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ فَكَذَّبُوا۟ عَبْدَنَا وَقَالُوا۟ مَجْنُونٌۭ وَٱزْدُجِرَ
پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح بروایان به‌به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه نه‌کردو وتیان: شێته، زۆریش پیاههڵشاخان و دژایه‌تی کرا
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَغْلُوبٌۭ فَٱنتَصِرْ
(ئه‌ویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: خوایه، به‌ڕاستی من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه
فَفَتَحْنَآ أَبْوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٍۢ مُّنْهَمِرٍۢ
ئه‌وسا ئیتر ئێمه ده‌روازه‌کانی ئاسمانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوێکی خوڕدا کردوه
وَفَجَّرْنَا ٱلْأَرْضَ عُيُونًۭا فَٱلْتَقَى ٱلْمَآءُ عَلَىٰٓ أَمْرٍۢ قَدْ قُدِرَ
هه‌موو زه‌ویشمان کرد به‌کانیاو و ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زه‌وی به‌ته‌قدیرو ویستی خوا به‌یه‌ک گه‌یشتن، به‌ڕاستی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو
وَحَمَلْنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلْوَٰحٍۢ وَدُسُرٍۢ
ئه‌وسا نوح (عليه السلام)مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته‌و بزمارێک هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتیه‌که‌یه)
تَجْرِى بِأَعْيُنِنَا جَزَآءًۭ لِّمَن كَانَ كُفِرَ
له‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه سامناکه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی ئه‌و که‌سه‌مان دایه‌وه که‌بڕوای پێ نه‌کرا (واته‌نوح)
وَلَقَد تَّرَكْنَٰهَآ ءَايَةًۭ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ
به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌مان هێشته‌وه به‌به‌ڵگه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان... ئایا که‌سێک هه‌یه که‌په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرێت؟! 16. فَكَیْفَ كَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ
سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ
بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟
كَذَّبَتْ عَادٌۭ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ
قه‌ومی عادیش بروایان به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌کرد، جا سه‌رنج بده‌و بزانه‌سزاو تۆڵه‌ی ئێمه له‌و یاخیبووانه چۆن بوو؟
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا صَرْصَرًۭا فِى يَوْمِ نَحْسٍۢ مُّسْتَمِرٍّۢ
بێگومان ئێمه بایه‌کی به‌رده‌وامی توند‌و سه‌خت و ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له‌رۆژگارێکی شومدا (یه‌ک حه‌فته‌ی خایاند)
تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍۢ مُّنقَعِرٍۢ
خه‌ڵکی هه‌مووی له‌بێخ ده‌رهێنا و له‌پێی خستن و دانی به‌زه‌ویدا، هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای کلۆرو هه‌ڵکه‌نراو
Page 1 of 3 (55 ayahs)