Loading surah...
Back to Kurdish Quran
29 Ayahs • Medinan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌کات، ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه
لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، ده‌ژینێ و ده‌مرێنێ، هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه
هُوَ ٱلْأَوَّلُ وَٱلْءَاخِرُ وَٱلظَّٰهِرُ وَٱلْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه، دواهه‌مینه و کۆتایه، که‌س دوای ئه‌و نامێنێت، (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی، له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت، به‌ڵام به‌بینایی بیروهۆش و دڵ و ده‌روون ئاشکرایه)، هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ
هه‌ر ئه‌و زاته‌خۆی، ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی پایه‌دارکرد (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه‌له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالێک پرسیوه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که‌حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا و چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت، جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت، دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه
لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ
هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ئه‌و زاته‌خاوه‌نیانه، هه‌موو شتێکیش بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات (به‌درێژ بوونی لایه‌کیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان، یان له‌به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا تێهه‌ڵکێش ده‌بن)، ئه‌و زاته‌زانایه به‌هه‌رچی له‌دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندایه
ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُوا۟ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَأَنفَقُوا۟ لَهُمْ أَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ
خه‌ڵکینه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌و ماڵ و سامانه‌ی که‌خستویه‌تیه ژێر ده‌ستان و جێنشینن تیایدا، ببه‌خشن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه له‌ئێوه و ماڵ و سامان ده‌به‌خشن پاداشتی گه‌وره‌چاوه‌ڕێیانه
وَمَا لَكُمْ لَا تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۙ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ لِتُؤْمِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ وَقَدْ أَخَذَ مِيثَٰقَكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
جا ئه‌وه‌چیتانه و بۆچی باوه‌ڕ ناهێنن به‌خوا له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر بانگتان ده‌کات: که‌باوه‌ڕ بهێنن به‌په‌روه‌ردگارتان، خۆ ئه‌و بێگومان په‌یمانیشی لێ وه‌رگرتن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن
هُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِۦٓ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ
خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ت ڕوون و ئاشکرا‌کانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته‌ناو نوور و ڕوناکیه‌وه، به‌ڕاستی ئنو خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَٰتَلَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةًۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ
جا ئیتر ئه‌وه‌چیتانه‌و بۆچی ماڵ و سامانتان نابه‌خشین له‌رێگه‌ی خوادا، خۆ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ خوا ده‌مێنێته‌وه، بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاری مه‌ککه، یاخود پێش سه‌رکه‌وتن، ماڵ و سامانی به‌خشیووه‌و جه‌نگاوه، چونکه‌ئه‌وانه‌پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره‌له‌وانه‌ی که‌دوای ڕزگاری مه‌ککه‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ماڵ و سامانیان به‌خشیووه و جه‌نگاون، به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌خشیووه، بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کاروکرده‌وه‌تان
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ
ئایا کێ یه ئه‌وه‌ی قه‌رزی چاک ده‌دات به‌خواو ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری ده‌داتێ و بۆی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها پاداشتی به‌رێزو به‌نرخی بۆ ئاماده‌کردووه
يَوْمَ تَرَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَٰنِهِم بُشْرَىٰكُمُ ٱلْيَوْمَ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
ڕۆژێک دێت که‌ده‌بینیت پیاوانی ئیماندار‌و ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن، نوورو ڕوناکایه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌ی ئێوه ئه‌مرۆ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ سنوور
يَوْمَ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱنظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ٱرْجِعُوا۟ وَرَآءَكُمْ فَٱلْتَمِسُوا۟ نُورًۭا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍۢ لَّهُۥ بَابٌۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحْمَةُ وَظَٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلْعَذَابُ
(ئا له‌و ڕۆژه‌دا که‌ئیمانداران به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو ده‌هێنرێنه سه‌ر ڕێیان، به‌غه‌مبارییه‌وه بۆ ئیمانداران ده‌ڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکه‌نه‌وه، بۆیه به‌غه‌مو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێیان ده‌ڵێن: ده ته‌ماشایه‌کمان بکه‌ن با له‌نووری ڕووخسارتان به‌هره‌وه‌ر ببین، به‌ڵام پێیان ده‌وترێت بگه‌رێنه‌وه دواوه، خۆتان به‌شوێن نوورو ڕوناکیدا بگه‌ڕێن، ده‌ستبه‌جێ دیوارێک دروست ده‌کرێت له‌نێوان ئیمانداران و دووڕووه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه، دیوی ناوه‌وه که‌رووی له‌ئیماندارانه ڕووی له‌ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شته‌و دیوی ده‌ره‌وه، که‌رووی له‌دووڕووه‌کانه ڕووی له‌سزاو دۆزه‌خه
يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَٱرْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ ٱلْأَمَانِىُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ
ئینجا دووڕووه‌کان هاوار له‌ئیمانداران ده‌که‌ن، ئایا ئێمه هاوڕێی ئێوه نه‌بووین؟!، ئێمه هاوکاری ئێوه نه‌بووین؟! ئیمانداران ده‌ڵێن: به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ئێوه خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مه‌ڵاس دابوو، بۆ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕان که‌زه‌ره‌ر بده‌ن له‌ئیمانداران، هه‌میشه له‌گومان و دوودڵیدا ده‌ژیان و بڵاویشتان دکرده‌وه، هیواو ئاواتی بێ جێ سه‌ری لێ تێک دابوون، هه‌تا ویستی خوا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و کۆتایی به‌ژیانتان هات، شه‌یتانیش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون به‌میهره‌بانی خوا و له‌رێبازه‌که‌ی وێڵی کردبوون
فَٱلْيَوْمَ لَا يُؤْخَذُ مِنكُمْ فِدْيَةٌۭ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ مَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ ۖ هِىَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ جۆره پاکانه‌و بارامته‌یه‌ک له‌ئێوه و له‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون وه‌رناگیرێت، شوێنه‌وار و مه‌نزڵگای هه‌مووتان ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر ئه‌وه‌ش شایسته‌تانه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپ و ناله‌باره
۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ
ئایا ئیتر ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا‌و ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
به‌ڕاستی چاک بزانن که‌هه‌ر خوا زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه‌دوای مردنی (ئێوه‌ش ئاوا زیندوو ده‌کاته‌وه)، بێگومان به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بفامن
إِنَّ ٱلْمُصَّدِّقِينَ وَٱلْمُصَّدِّقَٰتِ وَأَقْرَضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَٰعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێر خوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا ده‌به‌خشن، ئه‌وانه‌چه‌ند به‌رابه‌ر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَ ۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ
ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئا ئه‌وانه‌ڕاست و ڕاستگۆکانن، شه‌هیده‌کانیش لای په‌روه‌ردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش که‌باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه‌نیشته‌جێی دۆزه‌خن
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ وَزِينَةٌۭ وَتَفَاخُرٌۢ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌۭ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ ٱلْكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمًۭا ۖ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٌۭ ۚ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ
چاک بزانن ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌و ڕازاندنه‌وه‌و خۆ هه‌ڵکێشان له‌نێوان یه‌کتریدا، هه‌روه‌ها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئه‌وانه‌هه‌ر هه‌مووی وه‌ک بارانێکی به‌پیت وایه که‌ببێته به‌رهه‌مێکی زۆر، کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات، له‌وه‌ودوا وشک ببێت و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکه‌وێت، بێگومان له‌قیامه‌تیشدا سزای زۆر سه‌خت بۆ دنیا په‌رستان ئاماده‌یه، له‌ولاشه‌وه لێ خۆشبوون و ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن خواوه‌ئیماندارانی چاکه‌خوازی لێ به‌هره‌وه‌ر ده‌کرێت، ژیانی دنیاش دوور له‌خواناسی و دینداری جگه‌له‌وه‌ی که‌بریتیه له‌رابواردنێکی که‌م، شتێکی تر نیه، زۆر که‌سیشی پێ غه‌ڕاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت
Page 1 of 2 (29 ayahs)