Loading surah...
Back to Kurdish Quran
42 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ
ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
أَن جَآءَهُ ٱلْأَعْمَىٰ
له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ
جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه.
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكْرَىٰٓ
یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.
أَمَّا مَنِ ٱسْتَغْنَىٰ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.
فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ
تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ
جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسْعَىٰ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...
وَهُوَ يَخْشَىٰ
له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ
ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.
كَلَّآ إِنَّهَا تَذْكِرَةٌۭ
نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ
جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.
فِى صُحُفٍۢ مُّكَرَّمَةٍۢ
(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه.
مَّرْفُوعَةٍۢ مُّطَهَّرَةٍۭ
که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.
بِأَيْدِى سَفَرَةٍۢ
به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.
كِرَامٍۭ بَرَرَةٍۢ
که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.
قُتِلَ ٱلْإِنسَٰنُ مَآ أَكْفَرَهُۥ
ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.
مِنْ أَىِّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ
(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟!
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ
له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه).
ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ
له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه).
Page 1 of 3 (42 ayahs)