Loading surah...
Back to Kurdish Quran
78 Ayahs • Meccan
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلرَّحْمَٰنُ
خوای میهره‌بان، کانگای سۆز‌و ڕه‌حمه‌ت.
عَلَّمَ ٱلْقُرْءَانَ
قورئانی فێری ئاده‌میزاد کردووه( فێربوون و زانینی قورئان و تێگه‌یشتن له‌فه‌رمووده‌ی خوای میهره‌بان پیرۆزترین نازو نیعمه‌ته که‌ئیماندار لێی به‌هره‌وه‌ر ببێت له‌م ته‌مه‌نه‌کورته‌ی ژیانی دنیادا )
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ
هه‌ر خوا ئاده‌میزادی دروست کردووه
عَلَّمَهُ ٱلْبَيَانَ
هه‌ر ئه‌ویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووه
ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ بِحُسْبَانٍۢ
خۆر‌و مانگیشی به‌حسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون له‌خولگه‌کانیاندا له‌سووڕانه‌وه‌دان
وَٱلنَّجْمُ وَٱلشَّجَرُ يَسْجُدَانِ
ئه‌ستێره و دره‌خته‌کان، ڕوه‌که‌بێ قه‌دو دره‌خته‌به‌رزه‌کان هه‌موویان، سوژده‌ده‌به‌ن بۆ دروستکاریان ( له‌نه‌خشه‌ی دیاری کراو ده‌رناچن که‌بۆیان دانراوه)
وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلْمِيزَانَ
ئاسمانیشی به‌رزو بڵندکردۆته‌وه ( بێ کۆڵه‌که و بێ ستوون ) و ته‌رازوو پێوه‌ی بۆ هه‌موو شتێک داناوه( هه‌موو شت به‌یاسایه و هیچ شتێک به‌هه‌ڕه‌مه‌کی و به‌بێ هوده‌دروست نه‌کراوه، بۆیه، پێویسته ئاده‌میزادیش به‌رنامه‌و یاسای هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی قورئان و سووننه‌تی ڕاست و دروستدا )
أَلَّا تَطْغَوْا۟ فِى ٱلْمِيزَانِ
ئێوه‌ش ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م با ته‌رازوو پێوه‌رتان ڕێکوپێک بێت و سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن
وَأَقِيمُوا۟ ٱلْوَزْنَ بِٱلْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا۟ ٱلْمِيزَانَ
دادپه‌روه‌ر بن له کێشان و پێواندا، ته‌رازوو بازیی مه‌که‌ن و که‌م فرۆشی ئه‌نجام مه‌ده‌ن.
وَٱلْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ
زه‌ویشی بۆ خه‌ڵکی ڕاخستووه‌و باری هێناوه ( تا ژیانی خۆیانی تیادا به‌رنه‌سه‌ر )
فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ وَٱلنَّخْلُ ذَاتُ ٱلْأَكْمَامِ
جۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر، هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون
وَٱلْحَبُّ ذُو ٱلْعَصْفِ وَٱلرَّيْحَانُ
هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی خاوه‌ن کاو په‌لوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا به‌رهه‌م هێناوه
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِن صَلْصَٰلٍۢ كَٱلْفَخَّارِ
ئاده‌میزادی درستکردووه‌له‌قوڕێکی وشک بوو، وه‌ک فه‌خفوری
وَخَلَقَ ٱلْجَآنَّ مِن مَّارِجٍۢ مِّن نَّارٍۢ
په‌ریه‌کانیشی له‌بڵێسه‌ی ئاگر دروست کردووه
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
رَبُّ ٱلْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ ٱلْمَغْرِبَيْنِ
خوا خاوه‌نی هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ردوو ڕۆژئاوایه
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن
مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ
ئاوی دوو ده‌ریای به‌ره‌ڵا کردووه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندووه تێکه‌ڵیش نابن
بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌۭ لَّا يَبْغِيَانِ
چونکه‌له‌نێوانیاندا به‌ربه‌ستێک هه‌یه نایه‌ڵێت تێکه‌ڵ ببن ( ئه‌م دیارده‌یه له‌نێوان ده‌ریای سپی و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیداو ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای عه‌ره‌بدا ئاشکرایه )
Page 1 of 4 (78 ayahs)